ئەو کاتەی خەیاڵ لە چوارچێوە دەردەچێت (خوێندنەوەیەک بۆ چیرۆکی لاوی و پیکسێڵ، بەرهەمی پەیام ئیبراهیم)
وێژەی منداڵان تەنێ کۆمەڵێک دەقی چیرۆکتەوەری سادە، بە مەبەستی خۆمژووڵکردن نییە، بەڵکوو ئامرازێکی بنەڕەتیشە بۆ گەشەپێدانی هۆشەکی، پەرەپێدانی داهێنەرانە و ئاسانکاریی لە ڕەوتی بە جڤاکیبوونی منداڵاندا. بیردۆزگەلێک وەک؛ ژان پیاژە، لیڤ ڤیگۆتسکی و جێرۆم بروونێر جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە گێڕانەوەی منداڵتەوەر پێویستە هاوتەریب لەگەڵ توانا هۆشەکی و زمانییەکانی منداڵاندا دابڕێژرێت، بەلەونێک کە دەرفەتی بەشداریکردنی زەینی، گەشەکردنی خەیاڵ و چونیەکباوەڕی بۆ ئەو منداڵە بەدی بهێنێت. هەموو هەوڵی نووسەر، لە چیرۆکی لاڤی و پیکێسڵدا، بەو مەبەستەیە کە چیرۆکەکەی هەم لە ژانری زانستیـخەیاڵیدا جێ بکاتەوە و، هەمیش چەمکی پەرەپێدانی تەکنەلۆژی و ژیریی دەستکرد و پەیوەندییان دەگەڵ ئافرێنەریی زەینی منداڵاندا شەنوکەو بکات. بەڵام ئەم بەرهەمە جیا لەوەی کە لە بنەما بنەڕەتییەکانی گێڕانەوەناسی و دەروونناسیی گەشەدا، دووری گرتووە، لە ئاستە جیاجیاکانی زمانی، تەکووزیی گێڕانەوەیی، کەسێتیپەروەراندن و، گواستنەوەی پەیامیشدا تووشی کەموکووڕیگەلێکی بنەڕەتی بووە. لەم یادداشتەدا، بەکەڵکوەرگرتن لە نموونەگەلی زانستی و بۆچوونە متمانەپێکراوەکان، شیکاریی بۆ خاڵە هەرە لاوازەکانی ئەم چیرۆکە دەکەین.
 ۱۴۳
خوێندنەوە