Image

بووکەبارانە: چرپەی هیوای زەوی

بووکەبارانە میراتێکە لە ڕابردوو کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ نیگەرانییەکانی ئەمڕۆدا دەگونجێت. لە جیهانێکدا کە قەیرانە ژینگەییەکان، دڵەڕاوکێ و بێمتمانەیی بە داهاتوو لە نێو منداڵاندا زیاد دەکەن، ئەم ئایینە ڕەسەنە دەتوانێت ببێتە بنەمایەک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندیی سۆزداریی مرۆڤ لەگەڵ زەوی. بووکەبارانە تەنها داوای باران لە ئاسمان نییە، بەڵکو بیرهێنانەوەی ئەم ڕاستییەیە کە باران لە یەکەم هەنگاودا، دەبێت لە ناخی مرۆڤدا ببارێت: بارانێک لە هاوسۆزی، هیوا و واتا. لە بێدەنگیی ئەو ڕۆژانەی کە ئاسمان بێبارانە، ئەم ئایینە، چرپەی بەکۆمەڵی ئەو کەسانەیە کە هێشتا بڕوایان وایە سروود و دەنگی منداڵان دەتوانێت زەوی بەئاگا بهێنێتەوە.

 ۵۷ خوێندنەوە
Image

دەروونی تەندروستی منداڵ؛ بنەمای ئارامیی تاک و کۆمەڵگە

ئەمڕۆ، ١٠ی تشرینی یەکەم (١٨ی ڕەزبەر)، ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونیی منداڵانە؛ ڕۆژێکە بۆ بیرهێنانەوەی ئەم ڕاستییە کە گرنگیدان بە دەروونی منداڵان، تەنها دڵسۆزی نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە بۆ داهاتوویەکی مرۆڤانەتر.

 ۹۴ خوێندنەوە
Image

هاندانی منداڵان بۆ خوێندن: ڕێبازێکی دەروونی و پەروەردەیی

زۆربەی مامۆستایان نیگەرانن لە کەمبوونەوەی گرنگیپێدانی منداڵان بە قوتابخانە و بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی منداڵی زیاتر ڕابکێشن و چیتر منداڵ لە خوێندن و قوتابخانە بێزار نەبێت. منداڵان زۆرترین پاڵنەریان بۆ دروست دەبێت کاتێک هەست دەکەن ئەو کارەی دەیکەن مانادارە. لەبری ئەوەی تەنها سەرنجت لەسەر نمرەکان و تاقیکردنەوەکان بێت، مەبەستی گەورەتری فێربوون بۆ خوێندکار ڕوون بکەرەوە؛ بۆ نموونە چۆن بیرکاری یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژانە دەدات یان چۆن مێژوو دەبێتە هۆی تێگەیشتنێکی باشتر لە مرۆڤەکان.

 ۱۲۲ خوێندنەوە
Image

جانتای پشت بەشێکە لە بوونی منداڵان

هەموو ساڵێک لەگەڵ کردنەوەی قوتابخانەکان، جۆش و خرۆشی کڕینی پێداویستیی نوێ منداڵان دادەگرێت؛ قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ، دەفتەری نوێ، و لە کۆتاییدا ئەو جانتایەی کە بڕیارە هەموو ئەمانە لە ئامێز بگرێت. بەڵام لەم نێوەندەدا، کەم کەس بیر لەوە دەکاتەوە کە ئەم هەڵبژاردنە سادەیە، ساڵانێک دواتر، چ شوێنەوارێک لەسەر قەدووقامەت و تەندروستیی منداڵ جێدەهێڵێت.

 ۱۴۹ خوێندنەوە
Image

باڵندەی چیرۆکەکان فڕی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا جیهانی ئەدەبیاتی منداڵان بە هەواڵێکی خەمناکەوە هەژا: یوتا باوەر، نووسەر و وێنەکێشی دیاری کتێبی منداڵان، کۆچی دوایی کرد.

 ۱۶۱ خوێندنەوە
Image

توانایی منداڵ لە پێگەی بەردەنگی ئەدەبیدا

قەبووڵ کردنی ئەو بابەتەی کە منداڵ دەتوانێ ببێتە بەردەنگی وێژە، ڕەنگە لە هەموو شتێک زیاتر، لە هەوڵی وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارە دا بێ کە منداڵ دەتوانێ ببێتە بەر دەنگی وێژە و توانایی ئەوەی هەیە کە حوکمی جوانی ناسانە دەرکا، ئەی بڵێی بتوانێ کاتی بەرە ڕوو بوون لە گەڵ دەقێک لە باری جوانی ناسییەکەی بگا و «کانت » گوتەنی حوکمی سەلیقەیی دەرکا یان نا؟ ئەگەر ئەو تواناییەی منداڵ بە لامانەوە پەسەندە و بە سەرنجدان بەو نەبوونی ئاوەزە جیاوازەی لای ئەو ، دەکرێ بڕوا بەو هۆگرییەی بکەین و دەتوانین ئەو لە پێگەی بەردەنگێکی چالاک دانێین کە لە توانایدا هەیە سنوور لە نێوان جوانی و ناحەزییەکاندا بکێشێ.

 ۱۹۹ خوێندنەوە
Image

"یارییە مەترسیدارەکان" ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە گەشەپێدانی تواناکانی منداڵاندا

هەندێک یاری هەن کە بۆ دایکان و باوکان ترسناکن، بەڵام بۆ منداڵان پڕن لە وروژاندن و چالاکیی به‌سوود: وەک سەرکەوتن بەسەر ڕووە لێژەکاندا، بازدان لە بەرزاییەوە، یان گەڕان بە گۆشە و کەنارەکانی پارکدا بەبێ چاودێریی ڕاستەوخۆی دایکان و باوکان. هەرچەندە ئەم ساتانە هەندێک جار دەبنە هۆی دڵەڕاوکێی دایکان و باوکان، بەڵام توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە "یارییە مەترسیدارەکان" دەرفەتێکن بۆ منداڵان بۆ سەرکێشی کردن و ڕۆڵێکی گرینگ دەبینن لە گەشەپێدانی تواناکانیان لە ڕووی ناسین، سۆزداری و کۆمەڵایەتییەوە.

 ۱۷۳ خوێندنەوە
Image

خەڵاتی هانس کریستییەن ئەندێرسن

خەڵاتی هانس کریستیەن ئەندەرسن (Hans Christian Andersen Award) خەڵاتی هانس کریستیەن ئەندەرسن، کە لەلایەن نووسینگەی نێودەوڵەتیی کتێب بۆ نەوەی گەنج (IBBY) هەموو دوو ساڵ جارێک دەبەخشرێت، بە بەناوبانگترین و جیهانیترین خەڵات لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان و تازەلاوان دادەنرێت. ئەم خەڵاتە بەهۆی پێگە و کاریگەرییەکەی لە ناساندنی نووسەران و وێنەکێشە دیارەکاندا، هەندێک جار بە "نۆبڵی بچووکی ئەدەبیاتی منداڵان" ناودەبرێت. ئامانج و گرنگیی ئەم خەڵاتە بە ئامانجی ناسین و ڕێزگرتن لەو نووسەران و وێنەکێشانە دامەزراوە کە بە بەرهەمە هەمیشەیی و داهێنەرەکانیان، ئاسۆیەکی نوێیان لە جیهانی منداڵاندا کردووەتەوە. جەختکردنەوەی سەرەکیی خەڵاتەکە تەنیا لەسەر یەک بەرهەم نییە، بەڵکو لەسەر کۆی کارەکان و بەشداریی داهێنەرانەی کەسەکە لە ئەدەبیاتی منداڵانی جیهاندایە. هەر ئەمەش خەڵاتی ئەندەرسن لە زۆر خەڵاتی دیکە جیا دەکاتەوە. مێژووی دامەزراندن: ساڵی ١٩٥٦ی زایینی بۆ نووسەران و لە ساڵی ١٩٦٦ەوە بۆ وێنەکێشان.ناونیشان: بە ڕێزگرتن لە هانس کریستیەن ئەندەرسن، نووسەری دانیمارکی و خولقێنەری چیرۆکە هەمیشەییەکانی وەک "پەری دەریا بچووکەکە" و "جووجەڵە مراویی ناشرین". فراوانی: هەڵبژێراوان لەلایەن بەشە نیشتمانییەکانی IBBY لە وڵاتە جیاوازەکاندا پێشکەش دەکرێن و داوەرییەکە لەلایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دەدرێت. پێوەرەکانی هەڵبژاردن: لیژنەی داوەران لە هەڵبژاردنی براوەکاندا، پێوەرەکانی وەک: ڕەسەنایەتی و داهێنان لە گێڕانەوەدا، کاریگەری لەسەر گەشەی فیکری، سۆزی و جوانیی منداڵان، هەمیشەییبوونی بەرهەمەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و جیهانی، و نوێگەری لە وێنەکێشان و زماندا، لەبەرچاو دەگرێت.

 ۱۵۹ خوێندنەوە
Image

گفتوگۆ لەگەڵ منداڵان دەربارەی مردن

کاتێک مردنێک ڕوودەدات، منداڵان دەیانەوێت دەربارەی قسە بکەن و دەیانەوێت دایک و باوکیشیان تێوەگلێنن لە گفتوگۆکەدا. دەیانەوێت ئەوان بزانن کە منداڵانیش دەتوانن مردن تێبگەن.

 ۱۲۱ خوێندنەوە
Image

چۆنیەتیی فێرکردنی ڕەفتاری گونجاو بە منداڵانی ئۆتیزم

بۆ ئەوەی منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم فێری ڕەفتاری گونجاو بکرێن، پێویستە چەند بنەمایەکی سەرەکی لەبەرچاو بگیرێت:

 ۱۱۴ خوێندنەوە
Image

دەوری ئەدەبیاتی منداڵان لە پاراستنی زمانی کوردی‌دا؛ تێبینییەک لەسەر ئەدەبیاتی منداڵانی کوردی و سویدی

کوردەکان، لە وڵاتی سویددا کەمینەیەکی نوێ بەڵام تا ڕادەیەک گەورەیان پێکهێناوە. لە دوای سویدی-فینلەندی‌یەکان (نزیکەی ٤٤٠٠٠٠)، نەتەوە ئێرانی‌یەکانی تر (٧٠٠٠٠)، تۆرندالی‌یەکان (یان فینلاندیی تۆرندالی، نزیکەی ٥٠٠٠٠-٦٠٠٠٠) و سوری‌یەکان (٤٥٠٠٠)، کوردەکان (٣٠٠٠٠) پێنجەمین نەتەوەی گەورەی سویدن. لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئەم گرووپە کەمینەیە بە هۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەدەبی بە زمانی کوردی، سەرنجی ژیانی ڕۆشنبیریی سویدیان ڕاکێشاوە. لە ئێستادا کوردەکان لەناو هەموو کەمینە نەتەوەییەکانی تری سویددا خاوەن زۆرترین بەرهەمی ئەدەبین. شایانی باسە کە لە ڕوانگەی نێونەتەوەییەوە، ئێستا سوید بۆتە ناوەندی ئەدەبیاتی تاراوگەی کوردی. لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا ژمارێکی زۆر کۆڕ و ناوەندی بڵاوکردنەوەی کوردی لە سویددا دامەزراون. وڵاتی سوید، بە تایبەت شاری ستۆکهۆڵم، بووەتە ناوەندی فەرهەنگی کوردی لە ئورووپادا.

 ۱۸۸ خوێندنەوە
Image

کایه؛ ژێرخانی گەشەی چەند لایەنەی منداڵ

کایە، سەرەتاییترین چالاکیی منداڵە؛ شتێک سەرتر لە سەرقاڵی و تەنانەت سەرتر لە فێرکاریی فەرمییە. منداڵ لە ڕێگەی کایەوە جیهان تاقی دەکاتەوە. خۆی لە ڕۆڵی جۆراوجۆردا دەبینێ. یاسای پێوەندیی مرۆڤەکان تەجروبە دەکات و توانایی زەینی پەرە پێ دەدا. کایە دەتوانێ بێ کەرەستە یا بە کەرەسەەی سادە بێ، لە بێدەنگیدا یا بە دەنگەدەنگەوە بێ، لەگەڵ کەسانی دیکە یا بەتەنیایی بێ. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، مێشکی  منداڵ گیرۆدەی فێربوونێکی قووڵ و بزێو دەبێ.

 ۱۶۲ خوێندنەوە