دانی دایناسۆر هاوڕێیەکی دەوێت
دانی دایناسۆر هاوڕێیەکی دەوێت
نووسەر: جەبار شافعیزادە
شێوەکار: ئەڤین مەعرووفی
گەڵاڵەی بەرگ: سیپان
چاپەمەنی: 49books
ساڵی چاپ: ۲۰۲۵
هاوڕێیەتی چییە؟
هاوڕێیەتی چۆن پێکدێت؟
هاوڕێ کێیە؟
بۆ دەبێت هاوڕێیەکمان هەبێت؟
ئایا هەموو کەسێک بۆ هاوڕێیەتی دەشێت؟
ئەم پرسیارانە و زۆر پرساری تر کەڵکەڵەی زەینی و دەروونی زۆرینەی منداڵانی جیهانە. ئەوان هەر لەو سەردەمەدا بەو بڕوایە دەگەن، مرۆڤ ناتوانێت بەبێ بوونی هاوڕێیەکی چاک ژیانێکی ئاسایی بباتە سەر. بۆیە یەکەمجار لەگەڵ بووکەڵە و کەرەستە یارییەکانیان هاوڕێیەتییەکی هێمایین پێکدەهێنن و، دوایی ئەو هاوڕێیەتییە لەگەڵ ئەو مرۆڤانەی خۆشیان دەوێت، ساز دەکەن.
 ۳۸۸
خوێندنەوە