Image

باڵندەی چیرۆکەکان فڕی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا جیهانی ئەدەبیاتی منداڵان بە هەواڵێکی خەمناکەوە هەژا: یوتا باوەر، نووسەر و وێنەکێشی دیاری کتێبی منداڵان، کۆچی دوایی کرد.

 ۲۷۷ خوێندنەوە
Image

توانایی منداڵ لە پێگەی بەردەنگی ئەدەبیدا

قەبووڵ کردنی ئەو بابەتەی کە منداڵ دەتوانێ ببێتە بەردەنگی وێژە، ڕەنگە لە هەموو شتێک زیاتر، لە هەوڵی وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارە دا بێ کە منداڵ دەتوانێ ببێتە بەر دەنگی وێژە و توانایی ئەوەی هەیە کە حوکمی جوانی ناسانە دەرکا، ئەی بڵێی بتوانێ کاتی بەرە ڕوو بوون لە گەڵ دەقێک لە باری جوانی ناسییەکەی بگا و «کانت » گوتەنی حوکمی سەلیقەیی دەرکا یان نا؟ ئەگەر ئەو تواناییەی منداڵ بە لامانەوە پەسەندە و بە سەرنجدان بەو نەبوونی ئاوەزە جیاوازەی لای ئەو ، دەکرێ بڕوا بەو هۆگرییەی بکەین و دەتوانین ئەو لە پێگەی بەردەنگێکی چالاک دانێین کە لە توانایدا هەیە سنوور لە نێوان جوانی و ناحەزییەکاندا بکێشێ.

 ۳۱۶ خوێندنەوە
Image

"یارییە مەترسیدارەکان" ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە گەشەپێدانی تواناکانی منداڵاندا

هەندێک یاری هەن کە بۆ دایکان و باوکان ترسناکن، بەڵام بۆ منداڵان پڕن لە وروژاندن و چالاکیی به‌سوود: وەک سەرکەوتن بەسەر ڕووە لێژەکاندا، بازدان لە بەرزاییەوە، یان گەڕان بە گۆشە و کەنارەکانی پارکدا بەبێ چاودێریی ڕاستەوخۆی دایکان و باوکان. هەرچەندە ئەم ساتانە هەندێک جار دەبنە هۆی دڵەڕاوکێی دایکان و باوکان، بەڵام توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە "یارییە مەترسیدارەکان" دەرفەتێکن بۆ منداڵان بۆ سەرکێشی کردن و ڕۆڵێکی گرینگ دەبینن لە گەشەپێدانی تواناکانیان لە ڕووی ناسین، سۆزداری و کۆمەڵایەتییەوە.

 ۲۹۰ خوێندنەوە
Image

خەڵاتی هانس کریستییەن ئەندێرسن

خەڵاتی هانس کریستیەن ئەندەرسن (Hans Christian Andersen Award) خەڵاتی هانس کریستیەن ئەندەرسن، کە لەلایەن نووسینگەی نێودەوڵەتیی کتێب بۆ نەوەی گەنج (IBBY) هەموو دوو ساڵ جارێک دەبەخشرێت، بە بەناوبانگترین و جیهانیترین خەڵات لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان و تازەلاوان دادەنرێت. ئەم خەڵاتە بەهۆی پێگە و کاریگەرییەکەی لە ناساندنی نووسەران و وێنەکێشە دیارەکاندا، هەندێک جار بە "نۆبڵی بچووکی ئەدەبیاتی منداڵان" ناودەبرێت. ئامانج و گرنگیی ئەم خەڵاتە بە ئامانجی ناسین و ڕێزگرتن لەو نووسەران و وێنەکێشانە دامەزراوە کە بە بەرهەمە هەمیشەیی و داهێنەرەکانیان، ئاسۆیەکی نوێیان لە جیهانی منداڵاندا کردووەتەوە. جەختکردنەوەی سەرەکیی خەڵاتەکە تەنیا لەسەر یەک بەرهەم نییە، بەڵکو لەسەر کۆی کارەکان و بەشداریی داهێنەرانەی کەسەکە لە ئەدەبیاتی منداڵانی جیهاندایە. هەر ئەمەش خەڵاتی ئەندەرسن لە زۆر خەڵاتی دیکە جیا دەکاتەوە. مێژووی دامەزراندن: ساڵی ١٩٥٦ی زایینی بۆ نووسەران و لە ساڵی ١٩٦٦ەوە بۆ وێنەکێشان.ناونیشان: بە ڕێزگرتن لە هانس کریستیەن ئەندەرسن، نووسەری دانیمارکی و خولقێنەری چیرۆکە هەمیشەییەکانی وەک "پەری دەریا بچووکەکە" و "جووجەڵە مراویی ناشرین". فراوانی: هەڵبژێراوان لەلایەن بەشە نیشتمانییەکانی IBBY لە وڵاتە جیاوازەکاندا پێشکەش دەکرێن و داوەرییەکە لەلایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دەدرێت. پێوەرەکانی هەڵبژاردن: لیژنەی داوەران لە هەڵبژاردنی براوەکاندا، پێوەرەکانی وەک: ڕەسەنایەتی و داهێنان لە گێڕانەوەدا، کاریگەری لەسەر گەشەی فیکری، سۆزی و جوانیی منداڵان، هەمیشەییبوونی بەرهەمەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و جیهانی، و نوێگەری لە وێنەکێشان و زماندا، لەبەرچاو دەگرێت.

 ۲۶۵ خوێندنەوە
Image

گفتوگۆ لەگەڵ منداڵان دەربارەی مردن

کاتێک مردنێک ڕوودەدات، منداڵان دەیانەوێت دەربارەی قسە بکەن و دەیانەوێت دایک و باوکیشیان تێوەگلێنن لە گفتوگۆکەدا. دەیانەوێت ئەوان بزانن کە منداڵانیش دەتوانن مردن تێبگەن.

 ۱۹۶ خوێندنەوە
Image

چۆنیەتیی فێرکردنی ڕەفتاری گونجاو بە منداڵانی ئۆتیزم

بۆ ئەوەی منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم فێری ڕەفتاری گونجاو بکرێن، پێویستە چەند بنەمایەکی سەرەکی لەبەرچاو بگیرێت:

 ۱۸۷ خوێندنەوە
Image

دەوری ئەدەبیاتی منداڵان لە پاراستنی زمانی کوردی‌دا؛ تێبینییەک لەسەر ئەدەبیاتی منداڵانی کوردی و سویدی

کوردەکان، لە وڵاتی سویددا کەمینەیەکی نوێ بەڵام تا ڕادەیەک گەورەیان پێکهێناوە. لە دوای سویدی-فینلەندی‌یەکان (نزیکەی ٤٤٠٠٠٠)، نەتەوە ئێرانی‌یەکانی تر (٧٠٠٠٠)، تۆرندالی‌یەکان (یان فینلاندیی تۆرندالی، نزیکەی ٥٠٠٠٠-٦٠٠٠٠) و سوری‌یەکان (٤٥٠٠٠)، کوردەکان (٣٠٠٠٠) پێنجەمین نەتەوەی گەورەی سویدن. لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئەم گرووپە کەمینەیە بە هۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەدەبی بە زمانی کوردی، سەرنجی ژیانی ڕۆشنبیریی سویدیان ڕاکێشاوە. لە ئێستادا کوردەکان لەناو هەموو کەمینە نەتەوەییەکانی تری سویددا خاوەن زۆرترین بەرهەمی ئەدەبین. شایانی باسە کە لە ڕوانگەی نێونەتەوەییەوە، ئێستا سوید بۆتە ناوەندی ئەدەبیاتی تاراوگەی کوردی. لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا ژمارێکی زۆر کۆڕ و ناوەندی بڵاوکردنەوەی کوردی لە سویددا دامەزراون. وڵاتی سوید، بە تایبەت شاری ستۆکهۆڵم، بووەتە ناوەندی فەرهەنگی کوردی لە ئورووپادا.

 ۲۸۸ خوێندنەوە
Image

کایه؛ ژێرخانی گەشەی چەند لایەنەی منداڵ

کایە، سەرەتاییترین چالاکیی منداڵە؛ شتێک سەرتر لە سەرقاڵی و تەنانەت سەرتر لە فێرکاریی فەرمییە. منداڵ لە ڕێگەی کایەوە جیهان تاقی دەکاتەوە. خۆی لە ڕۆڵی جۆراوجۆردا دەبینێ. یاسای پێوەندیی مرۆڤەکان تەجروبە دەکات و توانایی زەینی پەرە پێ دەدا. کایە دەتوانێ بێ کەرەستە یا بە کەرەسەەی سادە بێ، لە بێدەنگیدا یا بە دەنگەدەنگەوە بێ، لەگەڵ کەسانی دیکە یا بەتەنیایی بێ. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، مێشکی  منداڵ گیرۆدەی فێربوونێکی قووڵ و بزێو دەبێ.

 ۲۲۸ خوێندنەوە
Image

کاردەستیی منداڵانە «دروستکردنی کتێبێکی چیرۆکی چکۆلە»

هەرکام لە بەرگە A4ـەکان لە ناوەڕاستەوە قەد بکەنەوە. دواتر لە پاڵ یەکیان بنێنەوە تاکوو وەک دەفتەرێکی بچووکی لێ بێ. 

 ۲۴۳ خوێندنەوە
Image

منداڵ و منداڵی لە دەقی کوردیدا

ئەم وتارە بە شوێن دۆخ یان چۆنییەتی دەرکەوتنی چەمکی «منداڵ» و «منداڵی» لەناو دەقی نووسراوەیی و زارەکی کوردیدا دەگەڕێت. کاتێک باسی منداڵ و منداڵی دەکرێت، بابەتەکە لە دوو ڕوانگەوە دەکەوێتە بەر سەرنج؛ یەکەم، منداڵ وەک دیاردەیەکی بایەلۆژیی کە هەر لە سەرەتای ژینی مرۆڤەوە هەبووە و بە ڕەوتێکی گەشەی جەستەییدا تێپەڕیوە. 

 ۲۵۴ خوێندنەوە
Image

ڕۆڵی ئەدەبی منداڵ لە گەشەپێدانی ناسێنەرانە و سۆزداریدا

ئەدەبیاتی منداڵان یەکێک لە ئامرازە گرینگەکانی گەشەکردنی دەروونی، زمانەوانی و سۆزداریی منداڵان، لە سەرەتای تەمەنیاندایە. چەندین لێکۆڵینەوە لە دەروونناسیی گەشەکردن و پەروەردەدا دەریانخستووە کە بەرکەوتنی سەرەتایی منداڵ بە چیرۆک و گێڕانەوەکان کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ئەرکی ناسێنەرانە، زمان، داهێنان و لێهاتووییە کۆمەڵایەتییەکانی هەیە.

 ۳۵۹ خوێندنەوە
Image

 پەیڤکاتۆر و هونەری کورتە نوکتە لە ئەدەبی منداڵاندا

لە ئەدەبی کوردیدا، دەستەواژەی پەیڤکاتۆر کە لەلایەن ڕەئووف جیهانییەوە پێشنیار کراوە، توانیویەتی چوارچێوەیەکی چەمکی بۆ هاتنە ناوەوەی ئەم ژانرە بۆ ناو کەشی فەرهەنگیی کوردی بخولقێنێت. هەرچەندە تاکوو ئەمڕۆ پەیڤکاتۆر ئەزموونێکی سەربەخۆی لەنێو ئەدەبی کوردیی منداڵاندا نەبووە و زیاتر بینەر و خوێنەری دەقگەلێکی گەورەساڵانەین، هاوکات دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ ئەوەی کە پەیڤکاتۆریش بێتە نێو دنیای منداڵانەوە.  

 ۳۴۶ خوێندنەوە