پێناسه‌کردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و گه‌یشتن به تاقه پێناسه‌یه‌ک وه‌کوو زۆربه‌ی مه‌فهوومه ئه‌ده‌بییه‌کان گه‌لێ دژواره و دووریشه له عه‌قڵانییه‌تی زانستی. لە سەر ئەو ئەساسە چه‌ندین پێناسه بۆ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان دیاری کراوە.
ئەنیمەیشێن، مۆدێلێک بۆ ڕەوانناسیی و ئەدەبی منداڵان
یاقووب خزری
پێناسه‌کردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و گه‌یشتن به تاقه پێناسه‌یه‌ک وه‌کوو زۆربه‌ی مه‌فهوومه ئه‌ده‌بییه‌کان گه‌لێ دژواره و دووریشه له عه‌قڵانییه‌تی زانستی. لە سەر ئەو ئەساسە چه‌ندین پێناسه بۆ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان دیاری کراوە. بۆ نموونە: له به‌رگی دووهه‌می ئینسکلۆپێدیای ئه‌ده‌بی مۆسکۆدا ئه‌ده‌بیاتی منداڵان ئاوا پێناسه کراوه: " ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له‌و به‌رهه‌مه زانستی و هونه‌رییه نووسراوه ساکارانه پێک دێ که تایبه‌ت و ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌وان نووسراون؛ هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و نووسینانه‌ش ده‌گرێته‌وه که بۆ گه‌وره‌کان نووسراون، به‌ڵام منداڵان ده‌یان خوێننه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی سه‌ر به ئه‌ده‌بی کلاسیک و به‌رهه‌می میللین. ئه‌وانه‌ش ڕۆڵێکی مه‌زن له په‌روه‌رده‌کردنی جوانی¬ناسیانه و ئاکاری منداڵان¬دا ده‌گێڕن و شاره‌زاییان به‌رین ده‌که‌ن.
پێناسه‌یه‌کی تر بۆ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌یه ده‌ڵێ:" هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جیا له پڕۆگرامی ده‌رسی و فێرکردن، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به میتۆدێکی هونه‌ری نووسرابێ و داڕیژرابێ، پێی ده‌ڵێن ئه‌ده‌بیاتی منداڵان.
به گشتی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌مووی ئه‌و مه‌سئه‌لانه دەگرێتە خۆ که پێوه‌ندییان به ژیانی منداڵه‌وه هه‌یه و گه‌لێک ئه‌زموونی به نرخیان به دیاری بۆ دێنێ، بەو مانایە کە ئەدەبیات ده‌بێته ڕێنوێنێکی باش بۆ منداڵان له هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیانیان¬دا.
که وایه منداڵ بۆ فێربوونی ئه‌زموونه تازه‌کان، فێربوونی زمانی نه‌ته‌وه‌یی، په‌روه‌راندنی تواناییه‌کانی له بواری قسه‌کردن، نووسین، کاری هونه‌ری، متمانه به‌خۆبوون(اعتماد بنفس) و هه‌روه‌ها دابین¬کردنی پێداویستییه زێهنی و عاتیفییه‌کان، پێویستی به ئه‌ده‌بیات هه‌یه؛ به گشتی ئه‌وشته‌ی له ڕه‌وانناسی منداڵ¬دا جێی سرنجه ئه‌وه‌یه که ئه‌ده‌بیات چ به شێوه‌ی هه‌قایه‌ت بێ چ شێعر، له بابه‌ت ته‌ڕح و په‌یامه‌وه هاوئاهەنگ لەگەڵ ته‌مه‌نی منداڵ جیاوازی هه‌یه، هه‌ر بۆیه شێوه‌ی داڕشتنه‌که‌شی جیاوازه؛ پێش ئه‌وه‌ی منداڵ بچێته قوتابخانه، یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان، ته‌قوییه‌تی زمان و که‌لامی منداڵه؛ چونکه له‌و ته‌مه‌نه‌دا وشه‌کانی خۆش ده‌وێ، به تایبه‌ت ئه‌و وشانه‌ی کێش و سه‌روایان هه‌یه، ته‌نانه‌ت هۆگری به دووپات-بوونه‌وه‌ی وشه‌کان هه‌یه، هه‌ر چه‌نده بێ¬مه‌عناش بن، ئه‌و هۆگری به‌و داستانانه هه‌یه له باره‌ی که‌ره‌سه‌ی قومارکردن و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی ده‌ور و به‌ری خۆی دایه. هه‌روه‌ها هۆگریشی به‌وه هه‌یه، که‌سایه‌تی ببه‌خشێ به بوونه‌وه‌ره بێ¬گیانه‌کان و ئه‌و داستانانهشی پێخۆشه کۆتاییه‌که‌یان به خێر و خۆشی ته‌واو ده‌بێ.
ئەگەر بمانهەوێ ئەددەبیاتی منداڵان بە چەندین ژانر دابەش کەین پێویستە بڵێین ئەدەبی منداڵان بە گشتی شێعر، داستان، حەقایەتەکان(کە سەرچاوەیەکی فۆلکلۆریکیان هەیە)، شێوەکاری و ....لەو دوایییانەشدا تاقمێک لە بیرمەندانی ئەو وێژەیە ئەنیمەیشێنیش بە یەکێک لە ژانرەکانی ئەدەبی منداڵان دەزانن و تەنانەت پێیان وایە ئەو بەشە لە جیهانی ئەوڕۆدا دەبێ کاری جیددی بۆ بکرێ و هەنگاوی پتەوی بۆ هەڵێننەوە، ئەنیمەیشێن بە هۆی وەی کە جووڵەی تێدایە و سەیالییەت لە وێنە و تەسویرەکاندا بەشێکی دانەبڕاوە لەو بوارەدا، لە لای منداڵان زوو وەردەگیرێ. ئەو سەیالییەت و جووڵەیە لە ڕوانگەی ڕەوانناسانی حەوزەی منداڵدا یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فکری و زەینی لە منداڵدا لە ئەژمار دێ، بۆیە لە سەر ئاستی جیهانیشدا کۆمپانیا و ناوەندەکانی پێوەندیدار بە کاری منداڵانیش بەشێکی زۆر لە سەرمایەگوزارییەکانیان لە سەر ئەنیمەیشێن تەرخان دەکەن.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەنیمەیشێن یا باشتر بڵێم کاریگەرییەکانی ئەو ژانرە لە ئەدەبیاتی منداڵاندا سازدانی چەشنێک پوویایی لە فکر دایە ئەویش دەبێتە هۆی گەشە سەندنی بیری ئافراندن و داهێنان، بەرفراوان بوونی ڕاده‌ی خه‌یاڵی منداڵ لەو قۆناغەدا سەرەکیترین ئامانجی ئەنیمەیشێنە، لە بەر ئەوەی کە وێنەی سەیال و پوویا بەردەوام خەریکە زەین بە دوای خۆیدا ڕادەکێشێ و ناهێڵێ تووشی وەستان و ئیستایی بێ، ئەو تایبەتمەندییە یەکێک لە هۆکارە هەر گرینگەکانی مەفهوومی داهێنانە لە منداڵدا.
تا ئێستا لە ئەدەبی منداڵانی کورد، کاری جیددی لە بواری ئەنیمەیشێن نەکراوە، ڕەنگبێ هۆکارەکانی ئەو بۆشاییە لێرەدا نەتوانین باس بکەین، بەڵام ئەوەی دەکرێ باسی لێبکەین ئەوەیە: بە هۆی وەی کە ئەنیمەیشێن دیاردەیەکی ڕۆژئاواییە و تەنانەت بە بنەما فکری و مەعریفییەکانی ئەوان دامەزراوە، بۆیە کاراکتێرەکانیش هەر لە ڕووی هەڵسوکەوتی ئەوان دەجووڵێنەوە، هەڵبەت ئەو تایبەتمەندییە لە ڕوانگەی منەوە نە تەنیا مەنفی نییە بەڵکوو موسبەتیشە. بە هۆی وەی کە منداڵ جیا لە کردار و ڕەفتارێک کە لە کۆمەڵگای خۆی وەری دەگرێ هاوکات دەگەڵ شێوازێکی دیکەش لە کردار و ڕەفتار ئاشنا دەبێ. هەمووی ئەو باسوخواسانە گرینگایەتی ئەو مەوزووعە لای ئێمە گەلێک زیاتر دەکا و هانمان دەدا بۆ ئەوەی ئێمەش وەک وڵاتانی دیکە بتوانین لە هەموو بوارەکانی پێوەندیدار بە منداڵ(یەک لەوان ئەنیمەیشێن) کاری گەورە بکەین و هەنگاوی پێویست هەڵێنینەوە.
ئەوەی کە پێویستە ئێمە ئاوڕی لێ بدەینەوە ئەوەیە کە سەرەڕای وەرگرتنی هەموو فاکتۆرە موسبەتەکان لە ئەنیمەیشێنی ڕۆژئاوایی و کاراکتێرەکانیان، زەروورەتی ساز کردنی کاراکتێری خۆماڵیش بەدی دەکرێ، یانی کاراکتێرەکان بە شێوازێک دابڕ‌ێژین کە هەڵسوکەوتی کاراکتێرەکان نموودی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای کوردی بێ و تەنانەت بتوانێ بەشێکی زۆر لە پەیامەکان و مەفهوومەکانی ئەخلاقی نیشانی منداڵ بدا تا منداڵ بە لاسایی کردنەوە و شێوازە جۆراوجۆرەکانی تر هەڵسوکەوتیان دەگەڵ بکا