Image

ماریت تۆرن کویست (ئەوبەر وێنە، ئەوبەر وشە)

ئەم هەڵبژاردنە، تەنیا ڕووداوێکی هونەری نییە؛ بەڵکوو هەنگاوێکی هێمایین و گرینگە لەمەڕ پەیوەندیی نێوان هونەرمەندان، توێژەران و چالاکانی ئەدەبی منداڵان لە کوردستان و جیهاندا. پەیوەندییەک لە نێوان ئەندێشە و جوانیدا، لە نێوان ڕوانگەیەکی جیهانی و دەنگێکی ناوخۆیی.  ئەمە، ئەو ئەرکەیە کە ئەدەبی منداڵ دەبێت پێیەوە پابەند بێت: تێپەڕاندنی سنوورەکان بۆتێگەیشتنی باشتری منداڵی، وەک جیهانێکی هاوبەش.

 ۳۱۸ خوێندنەوە
Image

وێژه‌یا زارۆکان ئا کورمانجی ل خۆراسانێ

زارۆکێ کورمانجی یێ ئیرۆیین هه‌ق دکه‌ کو خوه‌ د نه‌ینکا چیرۆکه‌کێ ده‌ ببینه‌ کو ب زمانێ مالێ، ب زمانێ دایکا وی تێ ڤه‌گۆتن.

 ۳۲۰ خوێندنەوە
Image

‌فۆرمۆلی داڕشتنی ناونانی قوتابخانە/شوێنەکان

ئەگەر مامۆستاکان و ماستەرەکان و دوکتۆرانمان و هەروەها وەزارەتی پەروەردە، بەپێی ئەم فۆرمۆلە سادەیە ناوی قوتابخانەکان و شوێنەکان دابڕێژنەوە، گەورەترین کێشەی تایپۆلۆجیمان چارەسەر دەبێت:

 ۲۹۴ خوێندنەوە
Image

ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵان: دیمەن، ڕێباز و بەرەنگارییە نوێیەکان

ئەدەبی منداڵان ئیتر بوارێکی پەراوێزخراو نییە؛ بەڵکوو بەشێکی زیندوو، فرەچین و له گۆڕانکاریی  سیستەمی فەرهەنگی کۆمەڵگا هاوچەرخەکانە. لەم ڕووەوە، ڕەخنەی ئەدەبی منداڵانیش لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە جۆرێک گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە کە چی‌تر ناکرێ تەنها بە خوێندنەوە کلاسیکییەکان سنووردار بکرێت. ئەمڕۆکە، ئەم ڕەخنەیە بە کەڵکوەرگرتن لە تیۆرییە فرەپسپۆرییەکان، ڕوانگەیەکی تێکەڵاوتر لە منداڵان، زمان، ناسنامە، دەسەڵات و نوێنەرایەتی دەگرێتەبەر و هەوڵ دەدات جیهانی منداڵان نەک تەنیا وەک بابەتێک، بەڵکوو وەک مەیدانێکی کردەوەیی گوتاری لێک بداتەوە.

 ۳۷۰ خوێندنەوە
Image

ئەدەبی منداڵ، تۆوی خەیاڵ و ئەندێشە 

منداڵان بە چیرۆکەوە لە جیهان تێ‌دەگەن. پێش لەوەی کە فێری خوێندنەوە بن، گوێ دەگرن. پیش ئەوەی کە بنووسن، بیر دەکەنەوە و خەیاڵ دەکەن.

 ۳۷۴ خوێندنەوە
Image

منداڵ، جیهان، وشە: سیانەیەکی ژینگەخوازانە

 ئەدەبی منداڵ لە چەند دەیەی ڕابردوودا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی بنەڕەتیی تەجروبە کردوە؛ بەتایبەت بە هاتنەئارای ڕوانگە و تیۆریگەلێکی نێوان‌بەشیی وەکوو ڕەخنەی ژینگەیی (Critical Ecocriticism) و لێکۆڵینەوە نوێیەکانی ئەدەبی منداڵ ( New Childhood Studies ) چووەتە نێو قۆناغێک لە پێناسەکردنەوەی دووبارەی تیۆری و کارکردییەوە. لەم بەستێنەدا، ئەدەبی ژینگەیی منداڵ چیدی تەنیا وەک ئامرازێکی فێرکارییانەی ڕاستەوخۆ نابینرێت، بەڵکوو بەستێنێکە بۆ تەجروبە، دۆزینەوە و بەشداریی منداڵ لە خولقاندنی مانای ژینگەناسانەدا. بەپێی ئەم ڕوانینە، هەر دەقێک کە ئیدیعای "ئەدەبی ژینگەیی منداڵ" بکات، دەبێت بتوانێت هەم لە ڕووی جوانیناسی و هەم لە ڕووی ژینگەیی و پەروەردەی ژینگەییانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. بەپێی ئەم ڕوانینە، خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەمی منداڵان، تەنیا لە ڕووی ناوەڕۆکەوە باسی لێ ناکرێت، بەڵکوو دەبێت ئەم دەقانە لە کۆمەڵێک ڕوانگەوە وەکوو پێگەی منداڵ، مەنتیقی گێڕانەوەیی، فرەچەشنیی ژینگەیی، نواندنەوەی بووم‌پێک و لێهاتوویی ئەو دەقە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ئەخلاقی- جوانیناسانە لەگەڵ ژینگەی جیهانیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. 

 ۴۱۰ خوێندنەوە
Image

فێرکاریی کاردەستیی داهێنەرانە

سڵاو هاوڕێیانی هونەرمەند! ئەوڕۆ دەمانهەوێ قاپێکی وێنەی سێ‌لایی زۆر جوان و تایبەت ساز بکەین کە دەتوانێ وەک دیارییەکی لە ڕادەبەدەری بێ.

 ۳۹۳ خوێندنەوە
Image

منداڵان، شەڕ و هیوا: ڕێکخراوەیەک کە دەنگی منداڵانی بێدەنگە

ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی " پاراستنی منداڵان" لە ساڵی ١٩١٩ی زایینیدا، وەکوو یەکێک لە بەناوبانگترین ڕێکخراوە جیهانییەکان لە بواری پاڵپشتی لە منداڵان، بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە لە هەلومەرجی شەڕ، قەیران و هەژاریدا تووشی خەسار بوون، چالاکی دەکات. ئەم ڕێکخراوەیە هەوڵ دەدات ماف، تەندروستیی دەروونی و فێرکاریی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا دەستەبەر بکات.

 ۳۸۴ خوێندنەوە
Image

ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان

ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩١ەوە وەک یەکێک لە ڕێکخراوە ناحکومییە پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان دەستی بەکار کردووە. ئەم ڕێکخراوەیە، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و لە بەرامبەر ئەو قەیرانە مرۆییەی کە لە ئەنجامیدا دروست بوو، بە ئامانجی پشتگیریکردنی هەمەلایەنەی منداڵان- بەبێ گوێدان بە نەتەوە، ئایین، یان پاشخانی کۆمەڵایەتی-بەرنامەیەکی بەرفراوانی لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی و گەشەی تاک جێبەجێ کردووە. 

 ۳۹۴ خوێندنەوە
Image

ڕەخنە و هەڵسەنگانی کتێبی تفاقی زمسان

یەکێک لەو تیۆرییە نوێ و گرینگانەی بواری فێرکاریی زمان و گەشەی هۆشەکیی منداڵ، تیۆریی "دووانەسازیی مانایی"یە. ئەم تیۆرییە بە پشت بەستن بە توێژینەوەکانی زانستی هۆشەکی و زمانناسیی دەمار کە هاوکات لەسەر پەیوەندیی دوو ڕەوتی فێربوون لە منداڵدا جەخت دەکاتەوە، بریتین لە ڕەوتی زمانی- هێما و ڕەوتی وێنەیی- تێگەیشتن.

 ۵۸۹ خوێندنەوە
Image

من ئەتوانم بڵێم "نا"

بە خوێندنەوەی  کتێبی شیعری منداڵانی من ئەتوانم بڵێم نا، ئەوەی کە لە هەمووی گرنگترە، شیکردنەوەی میکانیزمە گێڕانەوەیی، پەروەردەیی و زمانەوانییەکەیەتی لە پەیوەندی لەگەڵ بەردەنگە تایبەتەکەی، واتا منداڵ. لە ڕوانینی یەکەم و سەرەتادا، ئەم دەقە شێعرییە، ئامانجی، فێرکردنی یەکێک لە کارامەییە بنەڕەتییەکانە لە پەروەردەی کۆمەڵایەتی منداڵدا، واتا توانای دژایەتیکردنی ڕێزدارانە یان هەمان " نا" وتنە. بەوەشەوە، بە سەرنجدان بە پێکهاتەی گێڕانەوەیی و گوتاری پەروەردەیی، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە سەرەڕای مەبەستی ڕواڵەتیی ئەم بەرهەمە، شیعر لە چوارچێوە بناغەکانیدا، کۆمەڵێک بیرۆکەی سنووردارکردن، ڕێگریکردن و تەنانەت زیانبەخشیش بۆ پێکهێنانی بوون و شوناسی منداڵی لەخۆ گرتووە.

 ۴۵۶ خوێندنەوە
Image

کاریگەریی شەڕ لەسەر دەروونی منداڵ و پێویستیی پاراستنی لە لایەن بنەماڵەوە

لە بارودۆخی شەڕدا، کۆمەڵگە لەگەڵ ئاستێکی بەرفراوان لە شەڕ و تێکهەڵچوون و دڵەڕاوکێدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئەم بارودۆخە نەتەنیا گەورەساڵان، بەڵکوو منداڵانیش دەخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە. لێکۆڵینەوەکانی دەروونناسیی گەشە و ڕەوانپزیشکیی منداڵان دەریانخستووە کە منداڵان بە هۆی پێکهاتەی ناسینەیی و سۆزداریی گەشەییانەوە، توانایی تێگەیشتن و لێکدانەوەی هەلومەرجی شەڕیان نییە. ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ و بێ‌پەردەی منداڵان لەگەڵ هەواڵەکان، وێنە یان ئەو وتووێژانەی سەبارەت بەو ناوەڕۆک و باسە توندوتیژییانەی دێتە ئاراوە، دەتوانێت لێکەوت‌گەلێکی نەرێنیی جیددی لەسەر دەروونیان بەجێ‌ بهێڵێت. 

 ۳۳۶ خوێندنەوە