Image

نەورۆز و منداڵانی کورد

خۆشەویستیی نەتەوە و نیشتمان، سروشتی جوانی کوردستان، جلوبەرگی کوردی، ئاهەنگ و سەما و هەڵپەڕکێ و گۆرانی و مۆسیقای  کوردی، سروودی نەتەوەیی و شێعر و پەخشان و خواردەمەنی و نەریتی کوردەواریی تێکەڵ بە سەوزە و ڕێواس و کنگەر و گۆزروان و چوالە و خۆراکگەلی سرووشتی و گیایی هەمەچەشنی ئەم خاکە پیرۆزەمان، لە ئامێزی سروشتی جوانی ڕەنگاڵەی نیشتمان، لە چیا و پێدەشتی، لە چۆم و کانی و ڕووباری، لە گوند و لە شاری و هەموو ئەم بەها بەنرخانە؛ نەورۆز دەیکاتە دیاری و لەبیرەوەریماندا دەبێتە یادگاری.

 ۲۱۰ خوێندنەوە
Image

تەنگژەی قەڵەوی لە منداڵان و گەورەساڵانی سەرانسەری دنیا

گۆڤاری پزیشکی لێنست لێکۆڵینەوەیێکی نوێی بڵاو کردوەتەوە کە ڕێژەی قەڵەوی لە دنیادا بە خێرایێکی زۆر ڕووی لە زیادبوونە. پێشبینی کراوە تا ساڵی ٢٠٥٠ ، زۆرتر لە نیوەی گەورەساڵەکان و یەک لە سێی منداڵان و مێرمنداڵان تووشی چاخی و کێشی زیادە بن. لە ساڵی ٢٠٢١ دا ، لە دەورووبەری ٤٩٣ ملیۆن منداڵ و مێرمنداڵی ٥ هەتا ٢٤ ساڵ کێشی زیادەیان بوە یان قەڵەو بوون. بەڵام ئەم ڕادەیە تا ساڵی ٢٠٥٠ ئەگاتە ٧٤٦ ملیۆن کەس کە زیادبوونێکی سەتا ١٢١ پیشان ئەدات.

 ۲۱۳ خوێندنەوە
Image

نێرگز. موژدە و نوقڵانەی هاتنی بەهارە 

کە شاخ و دەرودەشت، جلوبەرگی سپی زستانە دەگۆڕن و جلێکی سەراپا سەوز دەپۆشن و خۆر پرشنگە ئاڵتونییەکانی خۆی بەسەریاندا پەرش و بڵاو دەکاتەوە، گوڵە نێرگز سەر دەردەهێنێت و هاتنی بەهار لە چاوی گوڵە نێرگزەوە بە جوانی دەبینی. خونچە گوڵە ناسک و سادەکانی دار چوالەکان دەپشکوون و ئەودەمە تامەزرۆی کە گیرفانەکانت پڕ بکەیت لە چوالە و بەدوای پەپولەکاندا دەگەڕێی تا یارییان لەگەڵدا بکەیت و لەبەردەم هێلانە پەڕەسێلکەکەی هەیوانەکەتاندا بە هێمنی سەرنج دەدەیت تا دایکە پەڕەسێلکەکە باسی چیرۆکی کۆچە دوورودرێژەکەی خۆیت بۆ بکات و تۆش بە پەرۆشەوە بۆ هاوڕێکانتی بگێڕییەوە. 

 ۲۰۵ خوێندنەوە
Image

پەیامی نووسەران و چالاکانی بواری منداڵان، بە بۆنەی هاتنەوەی بەهار و نەورۆزەوە

ئەوەی کە منداڵان لەبری گوێ لە ئامۆژگاری گرتن، پتر مەیلیان بەرەو لاساییکردنەوەی ئاکاری گەورەتر لە خۆیان دەشکێتەوە، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە. هەربۆیە ئاکار و کردەوەی مرۆڤەکان چ لە ئاستی تاک و چ لە ئاستی کۆمەڵدا کاریگەری و ڕۆڵێکی بەرچاو و یەکلاییکەرەوەی لە پەروەردەی منداڵاندا هەیە. لەم سۆنگەیەوە نەورۆزیش، وەک کردارێکی بەکۆمەڵ، دەتوانێت دەرفەتێکی باش بڕەخسێنێت بۆ پەروەردەی منداڵان لە بوارەکانی پاراستنی ژینگە، ئاژەڵان و ڕێزگرتن لە بەها مرۆڤایەتییەکان. نەورۆز و سەری ساڵی نوێ دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی دایکان و باوکان بە شێوازێکی جوانتر و هاسانتر لە هەندێ بابەتدا منداڵەکانیان پەروەردە بکەن. سەردانی گەورەکانی بنەماڵە، ڕێزگرتن لە یەکتر، پێشکەشکردنی دیاری و نیشاندان و دەربڕینی دۆستی و ئاشتی بەرانبەر یەکدی، بەشێک لەو هەڵسوکەوت و کردارە نەورۆزیانەن کە دەتوانن کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر منداڵان بەجێ بهێڵن. جیا لەوانە، نەورۆز وەک ئاهەنگێکی فەرهەنگی‌ـ‌نەریتی دەتوانێت منداڵان لەمەڕ ئەو بابەتە گرنگانەی کە لەم نوێبوونەوەدا ڕوودەدەن، ئاگادار بکاتەوە. هەربۆیە گرینگە منداڵان لەگەڵ فەرهەنگ و نەریتە جوانەکانی نەورۆز ئاشنا بکریەن هەتا لەم ڕێگەیەوە فێری ئەخلاقگەلێکی وەک پاراستنی ژینگە، ڕێزگرتن لە یەکتر و بەها ئایینی و مرۆڤایەتییەکان ببن.

 ۱۹۸ خوێندنەوە
Image

پەیامی نووسەران و چالاکانی بواری منداڵان، بە بۆنەی هاتنەوەی بەهار و نەورۆزەوە

بەهار لە کوێوە دێت؟ لە پشتی کێوە بەفرینەکانەوە؟ لە دڵی ئەو چەمانەی کە سەهۆڵەکانیان تواوەتەوە؟ یا ڕەنگە لەنێوان  لق‌‌و‌پۆی وشکی دارێک کە ئێستا سەوز بووەتەوە؟ 

 ۲۵۲ خوێندنەوە
Image

نیگەرانییەکانی خوێنەرێکی بچووک لە نەورۆزدا 

وا خەریکە نەورۆز دێتەوە؛ زەوی سەرلەنوێ دەبووژێتەوە و کۆڵانەکانیش بە پێکەنینی منداڵان ڕەنگڕێژ دەبنەوە. بەڵام لە دڵی منداڵێکی کتێبخوێندا، لەنێو قەرەباڵغیی سەری ساڵەدا، نیگەرانی‌ و داڵغەگەلێکی بچووکی شیرین پێل لێ دەدەن. 

 ۱۷۸ خوێندنەوە
Image

ماڵی ئاسترید لیندگرێن

ئاسترید لیندگرێن یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەرەکانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان. چیرۆک و ڕۆمانەکانی ئەم نووسەرە بە زۆربەی زمانەکانی دونیا بۆ وێنە زمانی کوردی وەرگێڕدراونەوە. هاوکات زۆربەی ڕۆمانەکانی کراونەتە فیلم. ئاسترید لە ساڵی ٢٠٠٢لە ستۆکهۆڵم لە ژوورەکەی خۆ کە دەکەوێتە شەقامی داڵەگەتانی دڵی لە لێدانن کەوت.

 ۱۳۹ خوێندنەوە
Image

سەمفۆنی سمۆرەکانی زاگرۆس: دەنگی منداڵان لە کوێستاندا

مۆسیقای منداڵ لە زۆربەی فەرهەنگەکاندا وەکوو ئامرازێک بۆ فێرکاری، پەروەراندنی تواناییەکان و پتەوکردنی ناسنامەی فەرهەنگی کەڵکی لێ وەردەگیررێت. لەو کۆمەڵگایانەی کە مۆسیقای خۆماڵی خاوەن ڕیشە و بنچینەیەکی بەهێزە، مۆسیقای منداڵیش دەتوانێت وەکوو پردێک لەنێوان نەریت و مودێڕنیتەدا ڕۆڵ بگێڕێت. لەناو گەلانی زاگرۆسیدا، مۆسیقا هەمووکاتێک ڕۆڵێکی گرینگی لە ژیانی خەڵکیدا گێڕاوە، بەڵام، مۆسیقای تایبەت بە منداڵان، بەو شێوەیەی کە پێویستە، لەم ناوچەیەدا، ئاوڕێکی ئەوتۆی لێ نەدراوەتەوە. لەم سۆنگەیەوە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەم کێماسییە، گرووپی "سمۆرەکانی زاگرۆس" وەک یەکەمین گرووپی تایبەت بە مۆسیقای منداڵ لەم دەڤەرەدا، لەلایەن کۆمەڵێک کەسی پسپۆڕ و لێزانەوە چەند ساڵ پێش هاتە دامەزراندن. ئەم گرووپە کە لەڕووی خۆشەویستی و پەرۆشی بەرانبەر بە منداڵانی زاگرۆس دامەزراوە، هەوڵ دەدات لە مۆسیقای منداڵان لەپاڵ ڕەهەندە خۆخڵاواندنەکەیەوە، وەکوو ئامرازێکی فێرکاری و پەروەردەیش کەڵک وەربگرێت. ماڵپەڕی چراوۆک لەگەڵ فەرید عەباسی، دامەزرێنەر و بەڕێوبەری ئەم گرووپە، سەبارەت بە ناسنامە، ئامانجەکان، ئالنگارییەکان و دوورنوێنەکانی ئەم گرووپە وتووێژێکی تایبەتی ئەنجام داوە.

 ۲۰۲ خوێندنەوە
Image

گەشتی بێ‌ئاکامی میکی (خوێندنەوەیەک لەسەر چیرۆکی گەشتی میکی بەرهەمی؛ زارا ئەحمەد جاف)

یەکێک لە هەستیارترین و ئاڵۆزترین لقەکانی بواری نووسین، ئەدەبیاتی منداڵانە، لقێک کە پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵ لە تایبەتمەندییە تێگەیینی، سۆزداری و زمانییەکانی منداڵان هەیە. بەپێچەوانەی بیروڕای گشتییەوە، نووسین بۆ منداڵان تەنێ بە ساکارنڤیسییەوە سنووردار نابێتەوە، بەڵکوو پێویستی بە ڕەچاوکردنی قووڵی بنەماگەلێکی وەک: تەکووزی گێڕانەوە،  کەسێتی‌پەروەراندنی چالاک، کەڵک‌وەرگرتن لە زمانی  شیاو و دروستکردنی کارلێکی هزری لەگەڵ بەردەنگدایە. ئەم چیرۆکە جگە لە ئامانجە فێرکاریەکەی، لە هەندێ لایەنی سەرەکیدا کەم وکووڕی پێوە دیارە و دەبێتە لەمپەر لە پێکهاتنی پێوەندی باش لەگەڵ بەردەنگەکەیدا. ئەم ڕەخنەیە بە چڕبوونەوە لەسەر گەڵاڵە، کەسێتی‌پەروەراندن، شێوازی نووسین، بنەما هەڵپەسێرداوەکان، گواستنەوەی پەیام و لێهاتووییە دیتراوەکانی گێڕانەوەکە دەپەرژێتە سەر شیکاریی کەمووکوڕییەکانی ئەم بەرهەمە.

 ۱۸۴ خوێندنەوە
Image

کورتەمێژوو و ناساندنی حەفتەی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەسەربازگرتنی منداڵان

دوازدەی فێبریوێری، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەسەربازگرتنی منداڵان، بیرخەرەوەی یەکێک لە تاڵترین ڕووداوە کارەساتبارەکانی مرۆڤایەتییە. ئەو کاتەی کەوا پاکێتی منداڵان بوو بە دیلی شەڕ و توندوتیژی. ئەم ڕۆژە کە بە ناوی“ ڕۆژی دەستە سوورەکان “یش دەناسرێتەوە، هەلێکە بۆ ئاگادارکردنەوەیەکی جیهانی سەبارەت بە کەڵک‌وەرگرتنی نایاسایی لە منداڵان لە پێکدادانە چەکدارییەکان و هەوڵێکە بۆ بە کۆتایی‌هێنان بەم دیاردە تۆقێنەرە.

 ۱۱۵ خوێندنەوە
Image

حەفتەی جیهانیی دەستە سوورەکان

دوازدەی فێبریوێری، ڕۆژێکە کەوا هەرا و قیڕەی کپکراوی منداڵە ونبووەکانی ناو ئاگر و دووکەڵی لە جەرگی دایە. ڕۆژێک بۆ ئەوەی بە بیرمان بێتەوە کە پێکەنین و کایەی مناڵان چووبووە ناو زەبری شمشێر و جەرگەی شەڕەوە. ئەو منداڵانەی کەوا بە جێگەی خوێندنەوەی چیرۆکە خۆشەکان ئەبوا چیرۆکی ترس و دڵەڕاوکێ و خوێناوی شەڕەکان لە خۆیانا بنووسنەوە. بەسەربازگرتنیی منداڵان نەک هەر دنیا ڕەنگاوڕەگەکەیان ڕەش و وشک ئەکات، بەڵکوو خەونە خۆشەکانیشیان دەکات بە دێوەزمەیەک کە هەر کۆتایی نەبێت بۆیان. ئەوان لە تامی منداڵی، لە پەروەردە، لە باوەشی دایکیان، لە پێکەنینی بێ‌داڵغە لەگەڵ هاوڕێکانیان، بێبەش دەکرێن. لەبری دنیایەکی هێور و خۆش، دنیای ئەم منداڵانە پڕ لە نەهامەتی و ترسە. هەموو ڕۆژێک ئەوان ئەبێ کارگەلێک بکەن کە هیچ فڕێکی بە دنیای منداڵانەوە نییە. شەڕکردن، کوشتن، دەربەدەری تەنیا بەشێکە ئەوان لەم دنیایە بردوویانە. بەڵام ئەمڕۆ، ڕۆژێکە ئەبێ ئێمە لە یادیاندا بین و ترپەی دڵە بچووکەکانیان ببیستین. ڕۆژێک کە ئەبێ هەموومان پێکەوە نەهێڵین کە چیتر بە جێگەی بووکەڵە، تفەنگ لەناو دەستی منداڵان بێت. ڕۆژێک کە ئەبێ وەستان خەینە بەر دنیای دڵڕەقی شەڕەکان و بۆ داهاتووی گەش هەوڵ بدەین. شوێنێک کە منداڵەکان بتوانن دەستیان بەرەو ئاسمانی هەڵێنن و لە باوەشی خۆشەویستی و دڵنیایی بژین.

 ۱۲۰ خوێندنەوە
Image

با چیرۆکەکان بفڕێنین!

 ئەمڕۆ، ڕۆژێکی سیحراوییە! ڕۆژێک کە بە دیارییەکی بچووک، دەتوانین دەرگای وڵاتی چیرۆکان بەڕووی کەسێکدا بکەینەوە. ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی دیاریی کتێبە!  کتێبەکان وەک باڵەکانی خەیاڵن. کاتێک دەیانکەینەوە، دەتوانین لەگەڵ پەرییەکان بەناو دارستانە ڕەمزاوییەکاندا بفڕین، لەگەڵ دایناسۆرەکان گەشتمان هەبێت، یان تەنانەت هاوڕێیەتیی ئەژدیهایەکی مێهرەبان بکەین! هەر کتێبێک، جیهانێکی نوێیە کە چاوەڕێی دۆزینەوەیە.

 ۱۲۵ خوێندنەوە