منداڵان و هەڵەی ڕێنووسی؛ لە هەڵەی هۆشەکییەوە تا شۆڕشی زمانی
لە ڕوانگەی یەکەمدا، هەڵەی ڕێنووسیی منداڵان دیاردەیەکی باو و هەندێک جار بێزارکەرە بۆ مامۆستایان و دایک و باوکان، بەڵام ئەگەر ئەم هەڵانە نەک تەنیا وەک کەموکووڕیی زانستی زمانەوانی، بەڵکوو وەک پەنجەرەیەک بۆ جیهانی ناوەوە و پرۆسە دەروونییەکانی منداڵ لێی بڕوانین، وێنەیەکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
 ۶۴
خوێندنەوە
ئاسترید لیندگرێن دەناسن؟
لە مێژووی ئەدەبیاتی منداڵاندا، نووسەرگەلێک هەن کە تەنیا چیرۆک نانووسن؛ ئەوان ڕوانگەمان بۆ دنیای منداڵی دەگۆڕن. ئاسترید لیندگرێن لەم جۆرە نووسەرانەیە. لیندگرێن منداڵانی بە چاوی پەروەردە و ئامۆژگارییەوە نەدەدیت بەڵکوو بە ڕێز و هاودڵییەوە چاوی لێ دەکردن. لە بەرهەمەکانیدا، منداڵ کەسایەتییەکی سەربەخۆی هەیە؛ بیر دەکاتەوە، بڕیار دەدات، هەڵە دەکات، بەرهەڵستی دەبێتەوە، خەیاڵی دەفڕێ و بە پرسیارەکانی بەرەنگاری جیهان دەبێتەوە.
 ۴۴
خوێندنەوە
ئایا دەزانن مەتەڵ چییە؟
مەتەڵەکان لە کۆنترین جۆرەکانی ئەدەبیاتی زارەکیی منداڵانن؛ بەرهەمگەلێک کە نەوە لە دوای نەوە، ئەوانیان نەک لەناو کتێبەکانەوە، بەڵکوو لە زمانی دایکان، باوکان، داپیران، باپیران و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەوە بیستووە و لەبەریان کردووە. ئەوان بەشێکن لە بیرەوەریی فەرهەنگیی هەر کۆمەڵگەیەک و گێڕەرەوەی شێوازێکی ژیان، یاری و پەیوەندی لەگەڵ منداڵدان کە بە تێپەڕبوونی کات پێک هاتووه.
 ۸۳
خوێندنەوە
منداڵ پێویستی بە کەسایەتییە یان بە دەنگ؟
کاتێک کتێبێک ساڵانێکی زۆر لە زەینی خوێنەراندا دەمێنێتەوە، بەزۆری سەرەتا ناوی کەسایەتییەکانی دێتەوە یاد؛ پی پی گۆرەوی درێژ، ماتیلدا یان پیتەری کەروێشک. وا دیارە ئەم کەسایەتییانەن کە باری یادەوەری هەڵدەگرن و کتێبەکە بە زیندوویی دەهێڵنەوە.
 ۱۴۱
خوێندنەوە
پێش خوێندنەوە؛ چالاککردنی گوێگرتنی منداڵ
بەرزخوێندنەوەی سەرکەوتوو، پێش کردنەوەی کتێب دەست پێ دەکات. لەم قۆناغەدا، هەڵبژاردنی کتێبێکی گونجاو لەگەڵ تەمەن، ئەزموون و حەزی منداڵدا، گرنگییەکی تایبەتی هەیە. چونکە ئەو کتێبەی منداڵ نەتوانێت پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکات، تەنانەت ئەگەر زۆر باشیش بخوێنرێتەوە، هیچ کاریگەرییەکی نابێت.
 ۶۷
خوێندنەوە