هەندێک جار هانمان دەدەن، هەندێک جار داخ لەسەر دڵمان دادەنێن. هەندێک جار بۆ سەفەرێک بەرەو ناخمان بەڕێمان دەکەن، هەندێک جار بۆ دنیاگەلێکی ترمان دەبەن و هەڵبەت هەندێک جاریش چێژ، سەرخۆشی و وەجۆشهاتن دەخوڵقێنن. ئەم دواییە کلیلی چوونەژووری جیهانی ئەدەبیات و خوێندنەوەیە. ئەگەر منداڵ و تازەخوێنەر بێت، شاکلیلە.
کتێبەکان ڕووناکین بۆ بیرکردنەوە؛ کێیە کە ئەمە نەزانێت؟
هەندێک جار هانمان دەدەن، هەندێک جار داخ لەسەر دڵمان دادەنێن. هەندێک جار بۆ سەفەرێک بەرەو ناخمان بەڕێمان دەکەن، هەندێک جار بۆ دنیاگەلێکی ترمان دەبەن و هەڵبەت هەندێک جاریش چێژ، سەرخۆشی و وەجۆشهاتن دەخوڵقێنن. ئەم دواییە کلیلی چوونەژووری جیهانی ئەدەبیات و خوێندنەوەیە. ئەگەر منداڵ و تازەخوێنەر بێت، شاکلیلە.
هۆگرکردن و ڕاکێشانی سەرنجی منداڵان بەرەو خوێندنەوە یەکێک لە داڵغە هەمیشەییەکانی دایک و باوکەکانە. بەڵام زۆرێک لە گەورەساڵەکان وا دەزانن منداڵان لە کاتی قوتابخانەدا زۆر پێویستیان بە کتێبگەلی بێجگە لە کتێبەکانی قوتابخانە نییە. لە لایەکی ترەوە، ئەزموونگەلی ناخۆش، دڵەڕاوکێی وانە و قوتابخانە بەشێکی منداڵان لە کتێب دوور دەخاتەوە. ئێمە دەزانین بە ئامۆژگاری، ئەمە بکە و ئەوە مەکە، ناتوانین هیچ کەسێک بەرەو کتێب و خوێندنەوە ڕابکێشین بەڵام بە چێژ بۆچی نە. هەر ئەمە بووە هۆکارێک کە بڕیارمان دا مانگی گەلاوێژ بکەینە مانگی ناساندنی کتێبگەلێکی خۆش و ورووژێنەر بۆ منداڵان. کتێبگەلێک لە چوارچێوەگەلی جیاواز و دڵگیر کە خۆشیی خوێندنەوە لە منداڵاندا دووپات دەکاتەوە.
لەگەڵمان بن!