ئەمە چیرۆکی کچۆڵەیەکی دڵپاکە بە ناوی مینا، کە خاوەنی پشیلەیەکی ڕەش و سپییە و زۆری خۆش دەوێت. چیرۆکی "مینا و پشیلە" پەیامێکی زۆر گرنگ و مرۆیی فێری منداڵان دەکات:
بڵاوکرایەوە!
ناوی کتێب: مینا و پشیلەکە
نووسەر: سەیران مستەفا
وێنەکێش: فەرەنگیس محەممەدی
بەرپرسی پەروەردەیی: شاڕۆخ ئەرژەنگی
هەڵەبڕ: پێشەوا هەورامی
ڕازاندنەوەی لاپەڕەکان: سیپان شوکری
ساڵی چاپ: یەکەم، سوئد 2026
وەشانخانە: 49کتێب
ئەمە چیرۆکی کچۆڵەیەکی دڵپاکە بە ناوی مینا، کە خاوەنی پشیلەیەکی ڕەش و سپییە و زۆری خۆش دەوێت. چیرۆکی "مینا و پشیلە" پەیامێکی زۆر گرنگ و مرۆیی فێری منداڵان دەکات: چۆن لەگەڵ ئاژەڵان میهرەبان بن، ئازاریان نەدەن و بە دڵۆڤانی و ڕێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکەن.
وەرن با پێکەوە لەگەڵ مینا و پشیلە خۆشەویستەکەیدا، جیهانێکی پڕ لە سۆز و میهرەبانی بۆ ئاژەڵان دروست بکەین و فێر ببین کە چۆن خۆشەویستیی بێ مەرج دەتوانێت ژیانمان جوانتر بکات.


