مەتەڵەکان لە کۆنترین جۆرەکانی ئەدەبیاتی زارەکیی منداڵانن؛ بەرهەمگەلێک کە نەوە لە دوای نەوە، ئەوانیان نەک لەناو کتێبەکانەوە، بەڵکوو لە زمانی دایکان، باوکان، داپیران، باپیران و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەوە بیستووە و لەبەریان کردووە. ئەوان بەشێکن لە بیرەوەریی فەرهەنگیی هەر کۆمەڵگەیەک و گێڕەرەوەی شێوازێکی ژیان، یاری و پەیوەندی لەگەڵ منداڵدان کە بە تێپەڕبوونی کات پێک هاتووه.
ئایا دەزانن مەتەڵ چییە؟ ئایا بە گۆرانی-مەتەڵ و یاری-مەتەڵ ئاشنان؟ دەزانن ئەم مەتەڵانەی کە نەوە لە دوای نەوە پێمان گەیشتوون، چ کارکردێکیان بۆ منداڵان هەیە؟
مەتەڵەکان لە کۆنترین جۆرەکانی ئەدەبیاتی زارەکیی منداڵانن؛ بەرهەمگەلێک کە نەوە لە دوای نەوە، ئەوانیان نەک لەناو کتێبەکانەوە، بەڵکوو لە زمانی دایکان، باوکان، داپیران، باپیران و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەوە بیستووە و لەبەریان کردووە. ئەوان بەشێکن لە بیرەوەریی فەرهەنگیی هەر کۆمەڵگەیەک و گێڕەرەوەی شێوازێکی ژیان، یاری و پەیوەندی لەگەڵ منداڵدان کە بە تێپەڕبوونی کات پێک هاتووه.
بەڵام مەتەڵەکان تەنیا ئامرازێک بۆ بەسەربردنی کات نین. ڕیتم، دووبارەکردنەوە، ئاواز و یاری بە وشەکان، گوێی منداڵ بە مۆسیقای زمان ئاشنا دەکات، بازنەی وشەکانی فراوان دەکات و یارمەتیی گەشەی لێهاتووییە زمانی، بیستنی و یادگەیی دەدات. زۆرێک لە توێژەرانیش باوەڕیان وایە کە ئەم جۆرە ئەزموونانە، ڕێخۆشکەرێکی بەنرخ بۆ گەشەی خوێندەواریی پێشکەوتوو و ئامادەکردنی منداڵ بۆ خوێندنەوە و نووسین دابین دەکەن.
زۆربەی گۆرانی-مەتەڵەکان لەگەڵ ئاواز، جووڵە و نازکردن هاوڕێن و پەیوەندییەکی سۆزداری لە نێوان گەورە و منداڵدا دروست دەکەن. لە بەرامبەردا، یاری-مەتەڵەکان منداڵان بانگهێشتی جووڵە، کارلێک، هاوکاری، نۆرەگرتن و ڕەچاوکردنی یاساکانی یاری دەکەن. هەر بۆیەش مەتەڵەکان جگە لە گەشەی زمان، لە بەهێزکردنی لێهاتووییە کۆمەڵایەتی، سۆزداری، ناسینەوەیی و تەنانەت جووڵەیی منداڵانیشدا ڕۆڵیان هەیە.
مەتەڵەکان هەروەها پەنجەرەیەکیشن بۆ فەرهەنگی ڕەسەن. منداڵان لە ڕێگەی ئەوانەوە بە وشە، وێنە، هێما، ڕێوڕەسم و شێوازی ژیانی نەوەکانی پێش خۆیان ئاشنا دەبن و هەستی خاوەندارێتیی زیاتر بە فەرهەنگ و زمانی دایکییان پەیدا دەکەن.
مەتەڵەکان میراتێکی بەنرخن کە هێشتا دەکرێ لە ماڵەوە، باخچەی ساوایان، پۆلی خوێندن و کتێبخانە، بەشێک بێت لە ئەزموونی شیرینی منداڵی.