Image
پەیامی سەرەکیی ئەم چیرۆکە ئەوەیە کە باشتر وایە لەجیاتی شەڕ و دوژمنایەتی، ئاشتی و هاوکاری هەڵبژێردرێت. وەرن با پێکەوە لەگەڵ شێرەکانی دەشتەکەدا، وانەی پێکەوەژیان و لێبوردەیی فێر ببین و بزانین چۆن دەتوانین جیهانێکی ئارامتر و پڕ لە ئاشتی دروست بکەین.

چی بکەین ئەوانی‌تر ببنە پاشا
سەیوان سەعیدیان
وێنەکێش: حەدیس مەحموودیان

وەشانخانە: 49 کتێب

ئەم چیرۆکە سەرنجڕاکێشە باس لە دوو جەڵەبی شێر دەکات لە دەشتێکی گەورەدا، کە بەهۆی خۆبەزلزانی و لاسارییەوە دەکەونە شەڕ و ململانێیەکی توندەوە. چیرۆکی "پاشا" بەوردی دەری دەخات کە چۆن شەڕ و لێکدژایەتی زۆر جاران لە قسەیەکی ئاسایی و غوروورێکی سادەوە دەست پێ دەکات و هیچ ئاکامێکی نییە جگە لە ئازار و ناڕەحەتی.