Image
لەم گەردوونەدا، هیچ کەسێک تەنیا نییە؛ هەموومان یەکتر تەواو دەکەین. بۆ جوانکردن و بەردەوامیی ژیان، پێویستمان بە پلانی پێکەوەبوونە.

بڵاوکرایەوە!

ناوی کتێب: فیل و مێروولە

نووسەر: ئاکۆ محەممەد سابیر

وێنەکێش: ئەوین مەعرووفی

بەرپرسی پەروەردەیی: جەبار شافعی‌زادە

هەڵەبڕ: پێشەوا هەورامی

ڕازاندنەوەی لاپەڕەکان: سیپان شوکری

ساڵی چاپ: یەکەم، سوئد 2026/وەشانخانە: 49کتێب

لەم گەردوونەدا، هیچ کەسێک تەنیا نییە؛ هەموومان یەکتر تەواو دەکەین. بۆ جوانکردن و بەردەوامیی ژیان، پێویستمان بە پلانی پێکەوەبوونە. ئەم چیرۆکە پەیامێکی قووڵمان پێ دەبەخشێت کە تەنها مرۆڤ خاوەنی پلان و پرۆژە و خەون و خولیا و هەست و سۆز نییە.

زیندەوەر و گیاندار و باڵندەکانیش، بە ورد و درشتەوە، وەک ئێمە لە ململانێدان بۆ ژیان و، خاوەنی جیهانێکی ناوەکیی پڕ لە هەست و ئارەزوون. ئەم چیرۆکە دەمانباتە نێو جیهانێک کە تێیدا فیلێکی گەورە و مێروولەیەکی بچووک پێکەوە وانەی گەورەمان فێر دەکەن.

وەرن با پێکەوە ئەم چیرۆکە بخوێنینەوە و تێ بگەین کە چۆن جیاوازییەکانمان دەتوانن ببنە هێزی پێکەوەژیان و چۆن هەموو بوونەوەرێک لەم گەردوونەدا ڕۆڵی خۆی هەیە.