کارگرووپی توێژینەوەیی ئەدەبی منداڵانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان سێهەمین وێبیناری خۆی بە تەوەری " ئەدەبی منداڵان و پاراستنی شوناس"ی بەڕێوە برد.
وێبیناری " ئەدەبی منداڵان و پاراستنی شوناس" بەڕێوەچوو.
کارگرووپی توێژینەوەیی ئەدەبی منداڵانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان سێهەمین وێبیناری خۆی بە تەوەری " ئەدەبی منداڵان و پاراستنی شوناس"ی بەڕێوە برد.
ئەم ڕێورەسمە بە ئامادەبوونی جەبار شافێعیزاده شاعیر و نووسەری ئەدەبی منداڵان و ئارش مێهرەبان بەرپرسی کارگرووپی توێژینەوەیی ئەدەبی منداڵی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە سەر ماڵپەڕی زانکۆی کوردستان و بە شێوازی سەرهێڵ بەڕێوە چوو. مێهرەبان لە سەرەتای قسەکانیدا ئاوڕی داوە کە کار و چالاکییەکانی کارگرووپی توێژینەوەیی ئەدەبی منداڵانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان و وتی: ئەم کارگرووپە ماوەی ساڵ و نیوێکە دەستی بە کار و چالاکی خۆی کردووە و لە هەوڵدایە گوتارێکی نوێی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان بهێنێتە ئاراوە کە ئەم گرینگە تەنیا بە هەوڵ و هاوکاریی چالاکانی ئەم بوارە دێتە جێبەجێ کردن.
مێهرەبان دواتر پەرژایە سەر تەوەری وێبینارەکە و وتی: لە دنیای ئەمڕۆدا چەمکی شوناس وەکوو یەکێک لە سەرەکیترین دڵەڕاوکێکانی خاوەنڕایانی زانستە مرۆییەکان و بواری پەروەردەیە. شوناس بە کۆمەڵێک لە باوەڕەکان، بایەخ و هەستی مرۆڤ بە گرووپێک، بە کۆمەڵگە یان فەرهەنگ دەوترێت کە لە ڕوانکەی دەروونناسانێکی وەک ئێریکسۆن، شوناس ڕەوتێکی چالاکە و هێورە کە لە ماوەی قۆناغی منداڵی و مێرمنداڵیدا درووست دەبێت. ئەو هەروەها زیادی کرد: تەجرووبە سەرەتاییەکانی ژیانی منداڵان و کەشی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی دەورووبەریان، ڕۆڵێکی گرینگ و سەرەکی دەگێڕێت لە درووستبوونی شوناس لە منداڵاندا. لەم پێناوەدا یەکێک لەو کەرەستە زۆر گرینگانەی کە دەتوانرێت بۆ گواستبەوەی بایەخ و باوەڕەکان و بەهێزکردنی شوناسی منداڵ کەڵکی لێ وەربگیردرێت، ئەدەبی منداڵانە. ئەدەبێک کە بە زمانی دایکیی منداڵان نووسرابێت، نەتەنیا ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە گەشەی زمانی منداڵاندا، بەڵکوو ئامرازێکە بۆ ئاشنایی زیاتریان لەگەڵ مێژوو، فەرهەنگ و جیهانبینی کۆمەڵگەیەک کە تێیدا دەژین.
بەرپرسی کارگرووپی توێژینەوەیی ئەدەبی منداڵان وتی: بە بڕوای خاوەنڕایانێکی وەک ئانتۆنی گیدێنز، شوناس دیاردەیەکی پێکهاتەییە بە هۆی پەیوەندیی نێوان تاک و کۆمەڵگەوە درووست دەبێت. لەم نێوانەدا زمانی دایکی ڕۆڵێکی نێوانگێری هەیە. ئەو هەروەها زیادی کرد: تەجرووبە سەرەتاییەکانی ژیانی منداڵان و کەشی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی دەورووبەریان، ڕۆڵێکی گرینگ و سەرەکی دەگێڕێت لە درووستبوونی شوناس لە منداڵاندا. لەم پێناوەدا یەکێک لەو کەرەستە زۆر گرینگانەی کە دەتوانرێت بۆ گواستبەوەی بایەخ و باوەڕەکان و بەهێزکردنی شوناسی منداڵ کەڵکی لێ وەربگیردرێت، ئەدەبی منداڵانە. ئەدەبێک کە بە زمانی دایکیی منداڵان نووسرابێت، نەتەنیا ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە گەشەی زمانی منداڵاندا، بەڵکوو ئامرازێکە بۆ ئاشنایی زیاتریان لەگەڵ مێژوو، فەرهەنگ و جیهانبینی کۆمەڵگەیەک کە تێیدا دەژین.
بەرپرسی کارگرووپی توێژینەوەیی ئەدەبی منداڵان وتی: بە بڕوای خاوەنڕایانێکی وەک ئانتۆنی گیدێنز، شوناس دیاردەیەکی پێکهاتەییە کە بە هۆی پەیوەندیی نێوان تاک و کۆمەڵگەوە درووست دەبێت. لەم نێوانەدا زمانی دایکی ڕۆڵێکی نێوانگێری هەیە کە ئەم ڕەوتە بەردەوام بەرزی و نزمیی تایبەت بە خۆی هەیە. جیهانی ئەمڕۆ کە زمان و فەرهەنگەکانی دیکەی خستووەتە ژێر گوشار و کاریگەریی خۆیەوە، ڕۆڵی ئەدەبی منداڵان لە گەشەی شوناسی منداڵ و پەرەپێدانی ئەم بەستێنە، وەک گرینگییەک دێتە ئەژمار.
ئارش مێهرەبان لە کۆتاییدا وتی: ئامانجی ئەم وێبینارە ئەوەیە نەتەنیا ئەم گرینگییە لێکدانەوەی بۆ بکرێت، بەڵکوو ڕێکارێک بێت بۆ گەشەسەندنی ئەدەبی کوردیی منداڵان لە دروستکردنی شوناس لە منداڵاندا.
شافێعیزادە لە پێشەکی باسەکەیدا بە ئاوڕدانەوە لە بیردۆزیی ڤیتگنشتاین؛ فەیلەسووفی شیکاریی زمان، پێناسەیەکی گشتی لە سێ ماکی بابەتەکە ئاڕاستە کرد و بە وەڵامدانەوە بە سێ پرسیاری بنەڕەتی: منداڵ کێیە؟ ئەدەبیی منداڵان چییە؟ و شوناس چییە؟ درێژەی بە قسەکانی دا.
شافێعیزادە منداڵی لە ڕوانگەی کارئەندامناسانە (فیزیۆلۆژیکی)، دەرووناسانە، جڤاکناسانە، و... هتد، پێناسە کرد، دواتر بە ئاوڕدانەوە لە فەرهەنگی وێبستر لە پێشدا ئەدەبی منداڵانی شرۆڤە کرد و پاشان شوناسی وەک کۆمەڵێ تایبەتمەندی فەلسەفی، کۆمەڵایەتی، دەروونناسی و مێژوویی کە تاک یان کۆمەڵگەیەک لە کۆمەڵگەکانی دیکە جودا دەکاتەوە، ناساند.
ناوبراو بە جەختکردن لەسەر ڕوانگەی فەلسەفی ئەفلاتوون، دیۆیی و ڕۆسۆ؛ وەک یەکەم فەیلەسووفگەلێک کە باسیان لە سەربەخۆیی شوناسی منداڵان لە شوناسی گەورەساڵ کردووە، پێگەی ئەدەبیی منداڵانی لە پێکهێنانی شوناسدا بەرز نرخاند. لە درێژەی ئاخاوتنەکەیدا بە باسکردن لەسەر کۆمەڵێک دەروونناسی بەناوبانگی وەکوو: ئێریک ئێریکسۆن، کە یەکەمین تیۆری سەبارەت بە شوناس هێناوەتە ئاراوە و، هەروەها پیاژە، فرۆید، یوونگ و لاکان، ڕۆڵی دەروونناسی لە گەشەی ئەدەبیی منداڵان و شوناسیاندا خستە بەرچاو.
لە درێژەی باسەکەدا ئاوڕی لە تیۆرییە ئەدەبییەکانی سەردەمی مۆدێڕن دایەوە و، باسی لەوە کرد کە پیتەر هانت لە میشل لاندبسرگ دەگێڕێتەوە کە: هیچ شتێک هێندەی ئەدەبیات ناتوانێت منداڵان لەگەڵ خود، ژیان و کەسایەتیاندا ئاشنا بکاتەوە. هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە شوناس لە بۆشاییدا ناخولقێت، بەڵکوو گرێدراوی جوگرافیا، مێژوو، کەلەپوور، زمان، ڕەگەز، ئەدەب و هونەرە. هەروەها گوتی هانۆی دەڵێت: ئێمە تا لە ڕابردوومان تێنەگەین ناتوانین داهاتوو فام بکەین. ئەدەب پردی ڕابردوو و داهاتووە بۆیە کەسایەتییەکی وەکوو ئانتادیوپ لەسەر ئەو باوڕەیە کە شوناسی فەرهەنگی لە سێ فاکتەری مێژوویی، دەروونناسی و زمانی پێک دێت، کە ئەدەبی منداڵان دەتوانێت هەر سێکیان لە خۆ بگرێت.
شافێعیزادە دواتر وێڕای ئاماژەدان بە جۆرەکانی شوناس وەک: شوناسی تاکەکەسی، کۆمەڵایەتی، ڕەگەزی، نەتەوەیی، فەرهەنگی، سیاسی و هتد، شێوازێکی سەردەمیانەتر و بەڕۆژتری لە شۆناس هێنایە بەر باس و، ڕۆڵی شوناسی سروشتی و شوناسی داسەپاو و دەستکردی لە پێکهێنانی کەسایەتی و شوناسی منداڵاندا وەک دەرفەت و هەڕەشە بەرز نرخاند و، بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی سیاسی نەتەوەکانی جیهان بەتایبەتی گەلی کورد گوتی: کە هەندێ کەس لایەنی وەک ئاتاتورک، ڕەزا خان و سەدام بە درێژایی مێژوو لەو هەوڵەدا بوونە کە شوناسی کورد بسڕنەوە، بەڵام وێژە، وەک یەکێک لە سەرەکیترین بەرگریکاران هەردەم پارێزەری شوناسی کورد، خاسما منداڵانی کورد بووە. هەروەها بە ئاماژەدان بە چالاکییەکانی نووسەران و شاعیرانی وەک اگزوپری، پیچراستۆ، مارک تواین، سیلڤێرستین، سەمەدی بێهڕەنگی، یەڵماز گۆنای، دەروێشیان و یاقووتی، پۆلێنبەندییەکی نوێی لە ئەدەبیی منداڵان هێنایە گۆڕێ. بەڕێزیان سێ جۆر ئەدەبی منداڵانی پێناسە کرد کە بریتین لە: ئەدەبی منداڵانی دژە پەروەردە، ئەدەبی منداڵانی پەروەردەیی و ئەدەبی منداڵانی بەرگریخواز.
لە کۆتاییدا سەبارەت بە پێوەندی نێوان ئەدەبی منداڵان و شوناس بە ئاماژەدان بە ڕوانگەی بیرمەندانی وەکوو دۆنا نۆرتۆن و جۆرج شانۆن جەختی لەسەر ئەوە کرد کە: منداڵان لە ڕێگەی ئەدەبەوە شوناسی خۆیان دەخولقێنن. پاشان باسی کاریگەری ئەدەبی منداڵانی تاکبێژی(مۆنۆلۆگ) و پڕبێژی(پلیفۆنیک) و ئەدەبی منداڵانی تاکچاند و پڕچاند و، هەروەها ڕۆڵی کتێبی وانەیی و سڕینەوەی شوناسی حەقیقی منداڵانی شرۆڤە کرد و گوتی: کە ئەوان جەخت لەسەر کڵێشە ناڕەواکان و هەڵاواردنی ڕەگەزی، ئایینی، کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی دەکەن و گریمانەی ئەوە هەیە کە ئەدەبی منداڵان بەپێچەوانەوە دەتوانێت لە بواری سڕینەوەی شوناسی منداڵاندا بێتەگۆڕەپان و خەساری قەرەبوونەکراو پێک بهێنێت.
لە ئاکامدا بە دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی ئەدەبی منداڵان وەک: خەون و خولیا، بیر و هزر، گەشەی زمانی و گەشەی هەست و سۆز، باسی لەوە کرد کە: زمان سەرەکیترین تۆوی خولقاندنی شوناسە. هەر لەم سۆنگەوەیە کە فەیلەسووفێکی وەکوو هایدگر زمان بە یانەی بوون پێناسە دەکات، یاخود کەسانێکی وەک: پیاژە و ڤیگۆتسکی، زمان بە بنچینەی بیر و هزر و، بە بناغەی گەشەی زانستی دەزانن. هەروها وتیشی فرەزمانی دەبێتە هەوێنی شوناسی فەرهەنگی و فولکلۆر و ئەدەبی نووسراو و زارەکی وەک بناغەی شوناسی نەتەوەیی ناساند. وەک کۆتا خاڵ ئاماژەیەکی کورتی بە چالاکی کەسانی وەکوو ئەندێرسون، هیدایەت، بێهرەنگی، دەروێشیان، یاقوتی و... لەو بواڕەدا کرد.لە دنیای ئەمڕۆدا چەمکی شوناس وەکوو یەکێک لە سەرەکیترین دڵەڕاوکێکانی خاوەنڕایانی زانستە مرۆییەکان و بواری پەروەردەیە. شوناس بە کۆمەڵێک لە باوەڕەکان، بایەخ و هەستی مرۆڤ بە گرووپێک، بە کۆمەڵگە یان فەرهەنگ دەوترێت کە لە ڕوانکەی دەروونناسانێکی وەک ئێریکسۆن، شوناس ڕەوتێکی چالاکە و هێورە کە لە ماوەی قۆناغی منداڵی و مێرمنداڵیدا درووست دەبێت.