کتێبی ڕێکاری توندڕەوانە، لە سێ بەرگ پێکهاتووە و نووسەر شێوازی دەسەڵات و یاسادانان و یاساپارێزی لە وڵاتانی دیکتاتۆریدا دەخاتە بەر باس و لێکدانەوە. لێرەدا سێ دیکتاتۆری وەک دزەدرێژ، فینفینییە پیس و فرفرییە گێڕ، دێن بە شێوازی خۆیان وڵات بەڕێوە دەبەن. لەم وڵاتانەدا هیچ شتێک ئاسایی نییه، هەموو شتێک ئەوەیه کە دەسەڵاتدار بە ژێردەستەکانی دەیڵێت و لە ڕاستیدا لەبری ئەوەی خزمەت بکەن، خەڵک فێری سەرپێچی کردن لە یاسا و ڕێسا دەکەن. خەڵکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم کەسانە لە پیس بوون و تێکدەر بوون و شەڕئەنگێزیدا دەبنە ڕکابەری یەکتر.
وەرگێڕانی کۆمەڵە کتێبی "ڕێکاری تێکدەرانە"
ڕێکاری تێکدەرانە
نووسەر: عادڵە خەلیفی
وەرگێڕ: محەمەد مورادی
وەشانگە: 49کتێب
کتێبی ڕێکاری توندڕەوانە، لە سێ بەرگ پێکهاتووە و نووسەر شێوازی دەسەڵات و یاسادانان و یاساپارێزی لە وڵاتانی دیکتاتۆریدا دەخاتە بەر باس و لێکدانەوە. لێرەدا سێ دیکتاتۆری وەک دزەدرێژ، فینفینییە پیس و فرفرییە گێڕ، دێن بە شێوازی خۆیان وڵات بەڕێوە دەبەن. لەم وڵاتانەدا هیچ شتێک ئاسایی نییه، هەموو شتێک ئەوەیه کە دەسەڵاتدار بە ژێردەستەکانی دەیڵێت و لە ڕاستیدا لەبری ئەوەی خزمەت بکەن، خەڵک فێری سەرپێچی کردن لە یاسا و ڕێسا دەکەن. خەڵکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم کەسانە لە پیس بوون و تێکدەر بوون و شەڕئەنگێزیدا دەبنە ڕکابەری یەکتر.

لە دەسەڵاتی یەکیاندا پیس بوون باوە و لەویکەدا کاری خراپ کردن و لە سێهەمیاندا شەڕانی و شەلاتی بوون. هەڵبەت هەر سێ کەسەکە خەڵکەکە بە شێوازی خۆیان فێری خرابکاری و لادان لە یاسای کۆمەڵایەتی دەکەن.
ئەم سێ کەسە هەموو شتێک و هەموو کەسێک وەک خۆیان لێدەکەن، هیچ جیاوازییەک نابینرێت و هەر دیوە تاریکەکەی ژیانە خۆی دنوێنێت. کاتێک یەکیان لە دەسەڵاتە ئەوانیکە کۆبوونەوە دەکەن لە دەسەڵات لایدەن و بۆ هەمووشیان ئەم شتە دووباره دەبێتەوە.
محەمەد مورادی، یەکێک لە نووسەران و وەرگێڕانی چالاکە کە جگە لەم سێ کتێبە کتێبی "کارگەی هەستەکانم"ی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی، کە هێشتا چاپ نەکراوە. ئەمیش کۆمەڵەکتێبێکی هەشت بەرگییە لە ژێر ناوی جیاوازدا، هی ئێلسا پۆنسێتی ئیسپانییە، لە کتێبەکاندا بە ڕێکاری جیاواز منداڵ فێر دەکات بەسەر ترس و هەستە خراپەکانیدا زاڵ بێت و پەیڕەوی لە شێواز و میتۆدی ژیرانەتر بکات.
بۆ چوونە ناو کتێبخانەی ماڵپەڕ، لێرە کرتە بکە.
جگە لەم کتێبانە هەندێک کتێبی دیکەی هەیه کە ئەوانیش وەرنەگێڕدراونەتەوە؛ لەوانە (ئەو شەوەی زینەیان ڕفاند، شەوە ناخۆشەکانی لەیلا و ڕزگاربووە باڵشکاوەکان)، جگە لەمانە کۆمەڵێ بەرهەمی چاپکراویشیان هەیە کە بریتین لەمانە:
"کڵاوی سەرۆک کۆمار، مێژوو بە ئاسۆی سنوورپارێزانی کورد، هزرت بگۆڕە با ژیانت بگۆڕێ، کافێ پیانۆ، پۆستەچی، 101 پرسیار کە دەبێت لە بیستەکانی تەمەندا لە خۆتی بکەیت، 33 ستراتیژی جەنگ، ئەو شتانەی بۆ کەسم باس نەکردووە، هونەری جەنگ، یاساکانی سروشتی مرۆڤ، هونەری وەڵامدانەوەی خێرا و کۆمێدیانە، کازیوەی ئەوین، لە خەڵوەتی خەودا، ماندانا، دزدی خاطراتم را مینویسد".
هەروەها خاوەنی کۆمەڵێک کتێبی نووسراوەیە کە بریتین لە: "زەروان و زەڕدەشت، گەشتێک بە مێژوو و ڕامانی یارساندا (ئەمانە چاپ کراون) - زناکی زەروانییەت لە نێو ئایینەکانی کورددا، کەشکۆڵی کوڕەوێز(چاپ نەکراون).
هەروەها چەند بەرهەمێکیشی وەکوو کۆکردنەوە بڵاو کردوەتەوە لەوانە: "کتێبی بۆژانە (دەستنووسە پزیشکییەکانی میرزا سدێقی چنگیانی) و دیوانی شێعرەکانی شێخ محەممەدی مەعرووفی باقلاوایی" کە لەگەڵ ئیرەج مورادیدا کاریان لەسەر کردوون.