زانکۆی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆگرامی فێستیڤاڵی توێژینەوەی ١٤٠٣دا، کۆڕێکی تایبەت لەسەر تەوەری "پێداچوونەوە بە ڕێبازی گۆڤارە تایبەتەکانی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان بە زمانی فارسی و کوردی" ساز دەکات.
زانکۆی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆگرامی فێستیڤاڵی توێژینەوەی ١٤٠٣دا، کۆڕێکی تایبەت لەسەر تەوەری "پێداچوونەوە بە ڕێبازی گۆڤارە تایبەتەکانی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان بە زمانی فارسی و کوردی" ساز دەکات.
ئەم کۆڕە لەلایەن دکتۆر نەسرین عەلیئەکبەری ئەندامی لێژنەی زانستیی بەشی زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان و ئارش مێهرەبان بەرپرسی کارگروپی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی منداڵانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان پێشکەش دەکرێت.
کات: یەکشەممە، ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٢:٠٠
شوێن: زانکۆی کوردستان، کۆلێژەی زمان و وێژە، هۆڵی خەیام
ئەم کۆبوونەوە زانستییە دەرفەتێکی بەنرخە بۆ ئەوانەی لە بواری ئەدەبی منداڵاندا چالاکن و بەنیازن لەگەڵ بۆچوونە نوێیە توێژینەوەییەکانی ئەم بوارە ئاشنا بن.
هاتن بۆ هەموانە.