پێپا بەراز و دایک و باوکی، پێکەوە سەفەر دەکەن. پێپا لە درێژەی سەفەرەکەیاندا چەن بوونەوەری سەیر دەبینێت و پێیخۆشە ببێتە هاوڕێیان.
پێپا بەراز خاوەنی کتێبخانەیەکی بچکۆلەیە و زۆری حەز لە کتێب خوێندنەوەیە. ئەو پێی وایە دەتوانێت وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی لە مێشکیدان لە کتێبخانەکەیدا بدۆزێتەوە.
کۆمەڵە چیرۆکی پێپا بەراز لە نووسین و شێوەکاری نێڤێلی ئاستلی و مارک بەیکر، کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوبانگی جیهانییە کە بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی سەرەتایی نووسراون و بێجگە لە کتێب، بە شێوازی کاڕتۆنیش بڵاو بووەتەوە. پێپا بەراز لە ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠١١دا خەڵاتی باشترین زنجیرە ئەنیمەیشنی منداڵانی بەدەست هێناوە. هەروەها لە ساڵی٢٠١٢دا براوەی خەڵاتی گەورەترین بەرهەمیی تەلەفزیۆنی بووە.
بەپێچەوانەی ئێمەی گەورەساڵ، کە لە ڕوانگەیەکی نەگۆڕ و چەقبەستووەوە لە جیهان دەڕوانین، منداڵان لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە لە جیهان ڕادەمێنن، کە بەردەوام لە گۆڕاندایە و چرکە دوای چرکە، ڕوانگەکەیان بەپێز تر و نوێ تر دەکەنەوە. بۆ ئەوان هەموو تۆم و ماکەکانی جیهان بەردەوام لە گۆڕاندان و بۆ خولقاندنی کەشوهەوایەکی نوێ لە جووڵەدان.
یاری، کایە و گەمە لەو دیاردە کۆمەڵناسییانەیە کە منداڵان، لەو ڕێگایەوە بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ، جیهان ئەزموون و تاقی دەکەنەوە. بیرمەندێکی وەکوو پیاژە گەورە دەروونناسی سەردەم، لەو بڕوایەدایە کە"یاری زمانی منداڵانە" و ئەوان بەپێی یارییەکانیان شوناسی خۆیان و جیهانی تاکەکەسییان دەخولقێنن. بۆیە لە یاری وەکوو بناغەی پێکهاتە زانستییەکان دەڕوانێت و، پێی وایە بەبێ گەمە کردن هەست و سۆزی ئەوان گەشە نەکات.
فەلسەفە بۆ منداڵان(P4C)، دەلاقەیەکی نوێیە بەرەو زانستی پەروەردە(پێداگۆگی)ی هاوچەرخ. بە پێچەوانەی ناوەکەی، لەم بەستێنەدا منداڵان فێری هزری فەیلەسووفان ناکرێن و مێشکیان لە ڕێباز و مێژووی قوتابخانە فەلسەفییەکان ناخندرێت؛ بەڵکوو بەرەو پەروەردەیەک لە سەر تەوەری پرسیار و ئاریشەمەند گاڵ دەدرێن. لەم ڕاهێنانەدا منداڵان نابن بە فەیلەسووف بە مانا کلاسیکەکەی. بەڵکوو توانستی بیرکردنەوە و پرسیارکردن و دۆزینەوەی چارەسەر و ... تیایاندا بەهێز دەبێت.
چیرۆکی ئەم ڕۆمانە خەیاڵییە و لە دنیای سەوزە و میوەکاندا ڕوو دەدات و بۆ مێرمنداڵان نووسراوە و بە ئەژماری هەزار دانە و لە دووتوێی ١٩٨ لاپەڕە و لەلایەن وەشانگەی (ڕۆژ) لە شاری سنە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
نوقڵانە، هەتۆتە، قەڵسۆک تایبەت بە شێعری منداڵانن کە کاری وێنەگرییەکەیان پرشنگ ئەمانی ئەنجامی و لە لایەن وەشانگەی بیریار-ی سەقز بڵاو کراوەتەوە.
کتێبی " ئەفسانەکانی" دیاری ئێمە لە سێ بەرگ بە شێوازی تیپ ناسیی ئەفسانەگەلی هەورامی و بە شێوازی ئارنە تامسۆن و بە پێنووسی کورووش ئەمینی نووسەر و توێژەری زمان، فەرهەنگ و ئەدەبی هەورامییە. نووسەر لەم کتێبەدا بۆ یەکەمین جار بە تیپ ناسییەکی زانستییانە پەرژاوەتەوە سەر شیکاریی زانستییانەی ئەفسانەکانی هەورامان و بە پێی پێوەری پێرستی واتایی ناسراو بە ئارنە تامسۆن کاری لەسەر کردووە. ئەم شێوازی پۆلێنبەندییە بە شێوازی چیرۆکناسانی " قوتابخانەی فینلەند" ناسراوە. کتێبی ناوبراو لە سێ بەرگدا و زیاتر لە ١٥٥٠ لاپەڕەیە.
ڕۆمانی "تۆپێک لەسەر ئاو" بە پێنووسی نووسەری مەریوانی زانیار درەخشانی لەلایەن وەشانخانەی بیریاری سەقز چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم چیرۆکە پڵتۆکێکە لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کە پڕە لە ناشیرینی، ڕەوشتی خراپ و دەروونی پڕ لە خراپە. کتێبی وەکوو مانگی شەوی چواردە، بە جەخت کردنی لەسەر بنەما و ڕەوشتە بەرزەکان وەکوو مافی شارۆمەندی، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، ئازادی ڕادەربڕین و شرۆڤەی ئەم واتایانە بە زمانێکی تەنزی منداڵانە، جێگە و پێگەیەکی تایبەتی لە نێوان چیرۆکەکانی مورادی کرمانیدا بۆ خۆی تەرخان کردووە و توانیویەتی جێگەی خۆی لە ناو ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵاندا بکاتەوە.
وەشانخانەی مادیار، لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانی لە بواری چاپی کتێبی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵان، کتێبی " جیرۆکەیلی منداڵانە" کە کۆمەڵە چیرۆکێکی نووسەری بواری مێرمنداڵان " پیتر بیکسێل"ه بڵاو کردوە.