Image
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن نووسینگەی قەڵەمی هەژارەوە بە ماڵپەڕی چراوۆک دراوە، هەتا ئێستا سەد و یەک کتێب لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەبی منداڵ و تازەلاوان، لە هەر دوو بەشی داهێنان و وەرگێڕاندا، بۆ نووسینگەی یەکەمین خولی خەڵاتی قەڵەمی هەژار نێردراوە.

ناردنی سەد و یەک کتێبی تایبەت بە منداڵ و تازەلاوان بۆ خولی یەکەمی کێبەرکێی خەڵاتی قەڵەمی هەژار 

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن نووسینگەی قەڵەمی هەژارەوە بە ماڵپەڕی چراوۆک دراوە، هەتا ئێستا سەد و یەک کتێب لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەبی منداڵ و تازەلاوان، لە هەر دوو بەشی داهێنان و وەرگێڕاندا، بۆ نووسینگەی یەکەمین خولی خەڵاتی قەڵەمی هەژار نێردراوە.

خولی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان، لە ڕۆژانی حەوت و هەشتی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە بەڕێوە دەبرێت. لەم خولەدا، بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان لەدوای هەڵسەنگاندنیان لەلایەن پسۆڕانەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سەر بە کامە جۆری توێژینەوەن، دەبنە براوەی ئەم خەڵاتە.

شایانی باسە خەڵاتی قەڵەمی هەژار بە ئامانجی دیاریکردن و ناساندنی بەرهەمگەلی دیار و سەرکەوتووی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی کوردی لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە هاتۆتە دامەزراندن. ئەدەبی منداڵ و تازەلاوانیش وەک ژێرلکێکی لێکۆڵینەوەی کوردی لەلایەن خەڵاتی قەڵەمی هەژارەوە ئاوڕی تایبەتی لێ دراوەتەوە. 

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی خەڵاتی هەژار بە ناونیشانی hajar.uok.ac.ir بکەن.