Image

پەیامی ڕۆژی جیهانیی کتێبی منداڵ ٢٠٢٥

پەیامی ڕۆژی جیهانیی کتێبی منداڵ ٢٠٢٥ زمانی وێنەکان نووسەر: ڕیان ویسەر  شێوەکار: یانکە ئایپن بورخ وەرگێڕ: ئارش مێهرەبان

 ۶۵۲ خوێندنەوە
Image

کتێبی "ئەدەب و هونەری منداڵان" بۆ جاری دووەم لە چاپ درایەوە

کتێبی "ئەدەب و هونەری منداڵان" سەرچاوەیەکی زۆر باش و زەنگینە بۆ تێگەیشتن لە هەموو بوارەکانی تایبەت بە منداڵانەوە. لەم کتێبەدا ئاوڕ لە بوارەکانی وەک ئەدەب، هونەر، پەروەردە، دەروونزانی، کۆمەڵناسی، ڕۆشنبیری و مافی منداڵان دراوەتەوە. هێژای باسە لەو بوارانەی ژوورەوە ئەدەب و هونەر پشکی سەرەکیان بەرکەوتووە، هەروەها لەم دوو بوارەشدا، ئەدەب ئاوڕی زیاتری لێ دراوەتەوە. بوارەکانی دیکەش بەپێی سەنگ و قورسایی خۆیان لەسەریان نووسین و وتووێژ کراوە. 

 ۴۲۰ خوێندنەوە
Image

ئەگەر ئاندێرسێن چیرۆکی ئێمە ببیستێت 

منداڵەکان! بیر بکەنەوە هانس کریستیان ئاندێرسێن بێت و لێتان بپرسێت:"چیرۆکەکانی منتان خوێندووەتەوە؟ ئایا ئێستاکەش تامەزرۆی بیستنی "پەریی دەریایین"؟ گەلۆ هێشتا لەکاتی خوێندنەوەی "کچە شقارتەفرۆشەکە"دا هەستی هاوسۆزی لەلاتان دروست دەبێت؟

 ۱۷۹ خوێندنەوە
Image

وێبیناری خوێندەواریی داراییی منداڵان

ئەگەر ئێوەش لەو دایک و باوکانەن کە بەدوای بردنەسەرەوەی ئاستی کارامەییتان لەمەڕ ڕاهێنانی منداڵان و فێرکاریی بابەتە داراییەکانەوەن، ئەگەر لەو دایک و باوکانەن دەتانەوێت منداڵەکانتان بۆ دنیای وەبەرهێنانی دارایی پەروەردە بکەن یاخود بۆ خۆتان لەو کەسانەن دەتانەوێت دەگەڵ چەمکەکانی خوێندەواریی دارایی، وەبەرهێنانی دارایی، ڕێکخستنی تێچوو ـ داهات ـ پاشەکەوت، بەهاخولقێنی و بابەتی پارەی نێو باغەڵ و...هتد، زیاتر ئاشنا ببن، ئەوا لەم وێبینارەدا بەشداری بکەن.

 ۱۲۱ خوێندنەوە
Image

بڵاوبوونەوەی ژمارە "١٣"ی گۆڤاری منداڵانەی کانی 

ژمارە سیانزەهەمی گۆڤاری "کانی" یەکێک لە گۆڤارە تایبەتەکانی منداڵان بە زمانی کوردی، بڵاو کرایەوە. ئەم گۆڤارە کە تایبەتە بە شێعر و چیرۆکی منداڵانە، بەردەوام کەشێکی تایبەتی بۆ داهێنانی منداڵان خولقاندووە. لەم ژمارەیەشدا بەشێک لە بابەتەکانی لە لایەن خودی منداڵانەوە نووسراوە. "کانی" بە بڵاو کردنەوەی چیرۆک و شێعری منداڵانە، هەوڵ دەدات دنیای خەیاڵ و ئەدەبیات بە زمانی کوردی بۆ منداڵان سەرنجڕاکێشتر بکات. هۆگرانی ئەم گۆڤارە دەتوانن ئەم ژمارەیە لە ڕێگای ناوەندەکانی بڵاو کردنەوەیەوە دەست بخەن.

 ۱۶۲ خوێندنەوە
Image

کتێبی "گۆرانی بۆقەکان و 15 چیرۆکی تر بۆ منداڵان" بڵاو کرایەوە. 

کتێبی " گۆرانی بۆقەکان" بەرهەمی ئاکۆ محەمەد سابیرە و لە لایەن وەشانگەی ڕێگاوە بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک چیرۆکی سەرنجڕاکێش بۆ منداڵان. 

 ۱۶۹ خوێندنەوە
Image

"زەرد و سوور و شەمامە"

زەرد و سوور و شەمامە کتێبێکی نوێ لە چاپەمەنیی ڕێگایە کە ۲۱۴ دەق لە یارییەکی کۆنی کوردستان بە زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، کەڵهوڕی، فەیلی، هەورامی، زازایی، کورمانجی، سۆرانی، گەڕووسی و...) لەخۆ گرتووەتەوە. عەتای وەلەدی بە هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر له‌م کتێبەدا دا ۲۱۴ ده‌ق له‌‌م یارییه‌ کوردییە خستوه‌ته‌ به‌رده‌ست. ‌ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی ده‌قه‌کان خاڵی هاوبه‌شیان زۆره‌ و، جیاوازی نێوان ئه‌و ده‌قانه‌ له‌ بڕێکیانا، ته‌نها له‌ یه‌ک یان دوو وشه‌دایه‌، به‌ڵام بۆ پاراستنی هه‌موو گێڕانه‌وه‌کان وه‌کوو سروه‌تێکی نیشتمانی و، ڕێز گرتن له‌ هه‌موو ناوچه‌کان، به‌بێ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌یه‌ک، هه‌موویان هاتوون. بێگومان پێویسته‌ جیا له‌ تۆمارکردنیان، له‌ لایان که‌سانی پسپۆڕه‌وه‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌سه‌ریان بکرێت و، به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ڕه‌وت و شێوازێکی ئاکادیمیانه‌، پۆلێن به‌ندی بکرێن.      

 ۱۶۱ خوێندنەوە
Image

بانگێشتنامەی کێبڕکێی ڕۆمانی منداڵ و تازەلاوانی چاپەمەنیی چیکن هاوس

بانگێشتنامەی کێبڕکێی ڕۆمانی منداڵ و تازەلاوانی چاپەمەنیی چیکن هاوس (بە هاوکاریی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز) بڵاو کرایەوە.

 ۱۳۶ خوێندنەوە
Image

پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی " ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵی شوناس" بەڕێوە دەچێت

پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی " ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵی شوناس" لە مانگی گوڵانی ١٤٠٤ لە پارێزگای کوردستاندا، بەڕێوە دەچێت. ئەم ڕووداوە فەرهەنگییە، کە بووە بە یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ لە ئاستی وڵاتدا، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک پسپۆڕی بەنێوبانگ لە بەشگەلی چیرۆک، شێوەکاری و دروستکردنی بووکەڵەدا، بەڕێوە دەچێت.

 ۲۷۲ خوێندنەوە
Image

کتێبی "وارێ مە" چاپ کرا

کتێبی "وارێ مە"، شیعر بۆ زارۆکان، چاپ کرا. ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵێک شیعری تایبەت بە منداڵان کە زۆربەیان بە زاراوەی کورمانجی(بادینی) نووسراون.

 ۲۵۱ خوێندنەوە
Image

ناسینی بەردەنگ لە وێژەی منداڵان و تازەلاواندا

کارگرووپی لێکۆڵینەوەیی وێژەی منداڵانی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی زانستی لەسەر "ناساندنی بەردەنگ لە وێژەی منداڵان و تازەلاوان" بەڕێوەدەبات.

 ۱۰۸ خوێندنەوە
Image

چراوۆک؛ سەکۆیەک بۆ دەنگ و وێژەی منداڵان

ماڵپەڕی چراوۆک، میدیایەکی تایبەت بە منداڵان، وێژەی منداڵان و  پرسە کۆمەڵایەتییەکانی بواری منداڵانە. ئێمە هەوڵ دەدەین بە بڵاوکردنەوەی نوێترین هەواڵ، یادداشت، وتار و لێکدانەوە پێوەندیدارەکان، کەشێکی چالاک بۆ ئاگاداری و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکانی ئەم بوارە، پێک بهێنین. ئەگەر نووسەر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوانن یان داڵغەی بواری‌ منداڵانتان هەیە و هەواڵ، یادداشت یا لێکدانەوەیەکی کاریگەری ئەم بوارەتان هەیە، بانگهێشتتان دەکەین کە بابەتەکانتان بۆ چراوۆک بنێرن.

 ۱۷۴ خوێندنەوە