دانیشتنی زانستیی «بنەماڵه و جیهانی دیجیتاڵ» بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بە بەشداری ژمارەیەک له نووسەرانی شاری شنۆ و هەروەها ڕەوانناسان و ڕاوێژکارانی مەهاباد، ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی چلەمین دانیشتنی زانستیی خۆی لە ژێر ناوی «بنەماڵه و جیهانی دیجیتاڵ» بە بەشداریی هۆگرانی ئەو بوارە بەڕێوە برد. وتاربێژانی ئەم دانیشتنە زانستییە بریتی بوون لە دکتۆر عەلیڕەزا محەمەدنژاد (ڕەوانناس و توێژەر) و دکتۆر یاقووب خزری (ڕەوانناس و ڕەوان دەرمانگەری منداڵان) و سۆما تووتنچی وەک بەڕێوەبەڕی کۆرەکە، کە لەم دانیشتنەدا پێوەندی نێوان فەزای مەجازی و بنەماڵە لە ژیانی ئەوڕۆییدا، خەسار و لێکەوتەکانیان هێنایە بەر باس و لێکدانەوە.
 ۱۰۸
خوێندنەوە